ئێران بۆ ئەڵمانیا: وەڵامی سنووردار و گونجاومان بۆ هێرشەکەی دیمەشق دەبێت

شەیری بکە لە:
ئێران بۆ ئەڵمانیا: وەڵامی سنووردار و گونجاومان بۆ هێرشەکەی دیمەشق دەبێت

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران- AFP

 ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی ئێران بە هاوتا ئەڵمانییەکەی گوتووە، هێرشی تۆڵەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لەبەرامبەر هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووریا "گونجاو و سنووردار" دەبێت.


چیرۆکی سەرەکی: حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنالینا بیربوک هاوتا ئەڵمانییەکەی، ، ڕایگەیاند ، ئێران بە "شێوەیەکی گونجاو و سنووردار" وەڵامی هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەکەیان دەداتەوە.


زانیاریی زیاتر: پێگەی هەواڵی ئاکسیۆس لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە: پەیوەندییەکە 90 خولەکی خایاندووە، “وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە وەڵامدانەوەی ئێران سنووردار دەبێت”، بەڵام ڕوون نییە ئێران لە وەڵامێکی سنووردار مەبەستی چییە.


لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بێربوک لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی، داوای "دان بەخۆداگرتن"ی لە ئێران کردووە بۆ ئەوەی گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر نەبن.


وێنە گەورەکە: ئێران لە تۆڵەی هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕوویدا، بەهۆیەوە حەوت بەرپرسی سەربازی و دیپلۆماتکاری کوژران، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: