شەڕەکەی سنووری مەلائۆمەر کۆنترۆڵ کرا

شەیری بکە لە:
شەڕەکەی سنووری مەلائۆمەر کۆنترۆڵ کرا

ئاڤا نیوز


دوای نزیکەی کاتژمێرێک، شەڕەکەی سنووری مەلائۆمەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵ کرا.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو لە گوندی  شەوک لە سنووری شارۆچکەی مەلائۆمەر، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو خانەوادەی خزمی یەکتر دروست بوو و تەقەیەکی زۆر کرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایش هەولێر دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە هەڵگیرسانی شەڕەکە بڵاوی کردەوە، لەلایەن هێزەکانیان بە هاوکاریی هێزەکانی پۆلیس کۆنترۆڵ کراوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە و پێشتر چەندجارێک دەستگیرکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: