میدیای ئەمریكا: مووشەكەكانی ئێران بە ئاسمانی بەسرەدا تێدەپەڕن

شەیری بکە لە:
میدیای ئەمریكا: مووشەكەكانی ئێران بە ئاسمانی بەسرەدا تێدەپەڕن

مووشەكێكی ئێرانی دوورمەودا- میدیای ئێران

ئاڤا نیوز

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز، زانیاریی نوێی لەبارەی ئەگەری هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوكردووەتەوە و  ئاشكرای كردووە " لە كاتی هێرشەكەدا مووشەکەکانی ئێران بە ئاسمانی بەسرەدا تێدەپەڕن".

 

چیرۆکی سەرەکی: کەناڵی سکای نیوز عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، کە ئاژانسی ڕۆیتەرز کارمەندانی خۆی لە بەسرە ئاگادار کردووەتەوە، لە کاتی هێرشەکەدا مووشەکەکانی ئێران بە ئاسمانی شارەکەدا تێدەپەڕن و داوایان لێدەکات ئاگاداریی خۆیان بن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا پێشبینی دەكرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، ئێران هێرشی مووشەکی و فرۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیل بکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیسرائیل بۆردوومانی كونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشقی سووریا کرد، عەمید محەممەد ڕەزا زاهیدی فەرماندەی فەیلەقی قودس و جێگرەکەی و پێنج ئەفسەر و دیپلۆماتکاری دیکەی ئێران کوژران، ئێران "بەڵێنی" توڵەکردنەوەی داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ