هێڵی ئاسمانی نەمسا گەشتەكانی بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە

شەیری بکە لە:
هێڵی ئاسمانی نەمسا گەشتەكانی بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە

فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی نەمسا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەڵمانیا، هێڵی ئاسمانی نەمساش سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئێران تا 18ی نیسان هەڵوەشاندەوە.


وێنە گەورەکە: هێڵی ئاسمانی نەمسا کە دواین وڵاتی ڕۆژئاوایە کە تا ئێستا گەشتەکانی بۆ ئێران دەکات، ئەمشەو ڕایگەیاند، بەهۆی  پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، سەرجەم گەشتەکانی لە ڤییەننا بۆ تاران تا 18ی نیسان ڕادەگرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەو ڕێگایانەش کە بە ئاسمانی ئێراندا تێدەپەڕن دەستکاری دەکرێن، لەبەر ئەوەی  سەلامەتی سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانیمان لە پێشینەی کارەکانماندایە. هێڵی ئاسمانی نەمسا وادەڵێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەمسا بەهۆی نزیکیی زیاتری لە تاران بۆ ماوەیەکی درێژتر لە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران بەردەوام بوو ، ئەمەش وادەکات هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە ئاسانتر بێت.


باکگراوند: ئەم بریارەی نەمسا دوای بڕیارەکەی ئەڵمانیا دێت، کە داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد ئێران بەجێبهێڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان