دادگای فیدراڵی دادبینی بۆ دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 24 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوو سکاڵای لە دادگای فیدراڵی لەسەر سێ وەزیری عێراق تۆمارکردوون و بڕیارە ئەمڕۆ دادبینیان بۆ دەکرێت.
بۆچی گرنگە: دادگای فیدراڵی عێراق باڵاترین دادگایە و بڕیارەکانی رەتکردنەوە یان جێبەجێنەکردنیان نییە. هەروەها بەپێی ماددەی 14 لە دەستووری عێراق، دەبێت یەکسانی ماف لە نێوان عێراقییەکاندا هەبێت، ئەم یەکسانییەش ئەوە دەسەلمێنێت کە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە هەمانشێوەی عێراق لەڕووی کات و پارەوە مووچەکانیان وەرگرن و، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی تر لە داهاتی گشتی سوودمەندبن.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، رۆژی چوارشەممە 24-01-2024، دادگاکە بۆ تاتوێکردنی دوو سکاڵا لەبارەی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە لەلایەن نەهرۆ رواندزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دژی وەزیرانی دارایی، نەوت و پلاندانانی عێراق تۆمارکراون.
زانیارییەکان چین: یەکێک لە سکاڵاکان بە ژمارە 329ی فیدراڵی 2023، لە دژی تەیف سامی، وەزیری دارایی و محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان تۆمارکراوە. سکاڵاکار داوای لە دادگا کردووە "دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای خەرجی کردەیی 15 پارێزگاکەی عێراق بە نادەستووری بزانێت، هەروەها وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عێراقیش بە پرەنسیپی یەکسانی لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە پابەند بکات، بەتایبەت پارەدارکردن لەسەر بنچینەی پارە بڕیارلێدراوەکان لە یاسای بودجە هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق."
زانیاری زیاتر: سکاڵای دووەمی نەهرۆ رواندزی کە ژمارە 330ـی فیدراڵی 2023ـی هەیە، لەسەر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت تۆمارکراوە. داوا دەکات دادگا رێککارەکانی وەزارەتی نەوت لە دیاریکردنی بڕ و نرخی بەرهەمە نەوتییەکانی فرۆشراو بە هەرێمی کوردستان بە نادەستووری بزانێت، وەزارەتی نەوت پابەند بکات بە پرەنسیپی یەکسانی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و، بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بە هەمان نرخ دابینبکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای داواكاری شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان كە بەشێوەی جیاجیا مامەڵە و ڕێككەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا یاسای بودجە هەموار بكرێتەوە، پێش پەسندكردنی هەمواركردنەوەی بودجەش بڕیاری دا 618 ملیار 578 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پشكی هەرێمی كوردستان بنێردرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تەنها بۆ مووچە داوای 875 ملیار دیناری کردبوو و، ئێستا دەڵێت ئەو بڕە پارەیە بەش ناکات.
ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت لە چوارچێوەی پشكی هەرێمی كوردستانە، نەك قەرز و سولفە بێت وەك ملیار و 200 ملیۆن دینارەكەی پێشوو كە بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هەرێمی كوردستان نێردرا.
باکگراوند: پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارە، بەڵام لە ساڵی رابردووەوە ئەو بڕە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، محەممەد شیاع سوودانی لیژنەیەکی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە پێکهێناوە، بڕیاربوو رۆژی سێشەممە 23-01-2024، پڕۆژە یاسای هەمواری بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێککارەکانی دواخرا.
ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە خەرجی کردەیی "الانفاق الفعلي" دابیندەکرێت، کە ئەم خەرجییە پێکهاتووە لە خەرجییەکانی تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران و خەرجییەکانی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، بەگوێرەی ئەوە پشت بە خەرجیی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەبەسترێت بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
بڕیارە دوای پەسندکردنی هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کێشەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بەیەکجاریی چارەسەربکرێت و مووچە لە خەرجی ڕاستەقینە جیابکرێتەوە.
هەر پەیوەست بەم بابەتە جاسم محهمهد عهبوود، سەرۆکی دادگهی فیدراڵی عێراق رۆژی یەکشەممە 13-1-2024 رایگەیاند، ئێستا دادگهی فیدراڵی تاوتوێی کۆمەڵێک پرس دەکات کە یەکەمیان پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانە. جەختیشی کردەوە پێویستە چارسەرێكی ریشەیی بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە و دەبێت مووچەخۆران لە زاخۆوە تاوەکو بەسرە لە هەمان کات مووچە وەربگرن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- تەندروستی
- 12 خولەک لەمەوپێش
چی لەبارەی سووڕی مانگانەی پیاوان دەزانیت
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
سوودانی داوای پڕچەککردنی هێزەکانی سنوور دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر