ئاڤا دیجیتاڵ
لە هەڵبژاردنی بەرایی كۆمارییەكاندا لە ویلایەتی نیو هامشایەر، دۆناڵد ترەمپ توانی شكست بە نیكی هەیلی، یەكێك لە بەهێزترین كاندیدی كۆمارییەكان بهێنێت، بەمەش چانسی بوونە کاندیدی فەرمی کۆمارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا زیاتر بوو.
گرنگی هەواڵەکە: ویلایەتی نیوهامشایەر گرنگییەکی تایبەتی بۆ کۆمارییەکان هەیە و، پێشتر دانیشتووانەکەی دژایەتییەکی گەورەی ترەمپیان دەکرد. نیکی هەیلی کە خۆی خەڵکی ویلایەتەکەیە، بەهێزترین کاندیدی کۆمارییەکان بوو و پێشتر لە لێدوانەکانیدا بەردەوام دەیگوت: پارتی کۆماری دژی ترەمپ و دژی ئەو پشێویەی کە هەیە، یەکدەخاتەوە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: لە هەڵبژاردنی بەرایی ناوخۆیی ئەمریكا بۆ كاندیدی پۆستی حیزبەكان بۆ سەرۆك، لە ویلایەتی نیو هامشایەر دوو كاندیدی بەهێز هەبوون، دۆناڵد ترەمپ و نیكی هەیلی. ترەمپ بە بەدەستهێنانی 54% ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و توانی ببێتە کاندیدی فەرمی ئەو حیزبە لە ویلایەتەکەدا.
لێدوانە فەرمییەكان: دوای دەركەوتنی ئەنجامەكان، ترەمپ گوتارێكی پێشكەشكرد و گوتی:” ئەمە شەوێكی زۆر زۆر خۆشە بۆ من، لە ویلایەتەكانی دیكەش دەیبەینەوە، من نازانم نیكی بۆچی خۆی كاندید كرد لەكاتێكدا دەیزانی من هەم.
نیكی هەیلی، كاندیدی كۆمارییەكان، دوای دۆڕانەكەی لە هەڵبژاردنەكەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند:” دەبێت دیموكراسی بەهێز و باڵابێت لە وڵاتەكەمان".
سەركەوتنی دۆناڵد تڕەمپ لە ویلایەتی نیوهامشەر كاردانەوەی زۆری كۆمارییەكان و دیموكراتەكانیشی لێكەوتەوە. جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی سەركەوتنی تڕەمپەوە دەڵێت:” بە سەرکەوتنی ترەمپ، دیموکراسی و ئازادی تاکەکەسی دەکەوێتە مەترسییەوە".
باکگراوند: هەموو چوار ساڵ جارێك و لە مانگی 11 دا، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە 51 ویلایەت دەكرێت. ئەم هەڵبژاردنە بە گەورەترین پرۆسە و قۆناغ دادەنرێت لە جیهاندا، چونكە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا یەكێكە لە گرنگترین هەڵبژاردنەكانی جیهان، بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ كێبڕكێی توند لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدندا هەیە لە هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەورپا: پابەندین بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر