ئاڤا دیجیتاڵ
بە فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، شەوی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا سێ بنکەی کەتائیب حیزبوڵڵایان لە عێراق بۆردوومان کرد، هێرشەکەش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاردانەوەی هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکەیان لە عەین ئەسەد، هێزەکانی ئەمریکا سێ بنکەی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبیان لە لە قەزای جورفولەسەخەر لە پارێزگای بابلی عێراق بۆردوومان کرد و، دەڵێن لەلایەن گرووپی کەتایب حیزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی نزیک لە ئێرانەوە بەکارهێنراون.
لێدوانی فەرمی: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا "پێنتاگۆن" لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هێرشانە وەڵامێکی ڕاستەوخۆن بۆ زنجیرەیەک هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا لەلایەن ئەو هێزانەی ئێران سپۆنسەریان دەکات.
زانیاری زیاتر: بەگوتەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، خۆی و سەرۆکی ئەمریکاش دودڵنابن لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی هێزەکانیان و بەرژەوەندییەکانیان.جەختی لەوەش کردووەتەوە بەدوای ئەوەوە نین گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیاد بکەن، بەڵام بەتەواوی ئامادەن بۆ گرتنەبەری رێککاری زیاتر بۆ پاراستنی خۆیان.
بەپێی راگەیێنراوی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بێت، ئەو سێ بنکەیەی کراونەتە ئامانج کۆگا و شوێنی راهێنانکردن لەسەر هەڵدانی مووشەک و درۆن بوون. بەپێی زانیارییەکان هێرشەکانی ئەمریکا دوو کوژراو و هەشت بریندار یان لێکەوتووەتەوە.
باکگراوند: لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و حەماس، تاوەکو ئێستا چەندین جار بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کراونەتە ئامانج و شەوی رابردووش 24-01-2024 بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی لە ئەنبار کرایە ئامانج، هەر ئەم هەفتەیەش بە نزیکەی 20 مووشە جارێکی تر هەمان بنکەی سەربازی کرابووە ئامانج.
بەپێی کۆتا ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە 17 ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە 151 جار هێزەکانیان لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج، ئەمەش دووەمجارە ئەمریکا بەفەرمی بنکەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق بکاتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێسکەپەیکەری ئاژەڵێکی دەگمەن لە کەرکووک دەدۆزرێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەبنەواز لەگەڵ ڕێبوار مەلازادە و مەریوان سەراوی
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول