پێنج بەنداوی نوێ سەرڕێژ بوون

شەیری بکە لە:
پێنج بەنداوی نوێ سەرڕێژ بوون

بەنداوی دهۆک

ئاڤا دیجیتاڵ 

 

بەهۆی بارانبارینەکەی ئەمساڵ، پێنج بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان سەرڕێژبوونە و ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو ساڵدا شەش بەنداو لە هەرێمی کوردستان تەواو کراون و ئەمساڵ ئاویان تێدا گلدراوەتەوە. بڕیارە سێ بەنداوی دیکە تەواو بکرێن کە بەشێکی کارەکانیان تەواو بووە.

 

بۆچی گرنگە: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاوی زیاتر لە بەنداوەکان گلدراونەتەوە، ئەمەش بەهۆی سەرڕێژبوونی بەنداوە نوێیەکان بووە. گلدانەوەی ئاو لەو بەنداوانە، سێکتەرەکانی گەشتیاری، کشتوکاڵ و ئاودێری بووژاندووەتەوە، هەروەها بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی سوودیان دەبێت. 

 

لێدوانی فەرمی: ئەمساڵ بەشێک لە بەنداوە بچووکەکانی وەک خنس، دێوانە، سماقوڵی، چەمیسمۆر و ئاوەسپی سەرڕێژ بوونە. هەروەها 65%ـی کارەکانی بەنداوی گۆمەسپان و دوو بەنداوی دیکەی پارێزگای دهۆک %50ـی کارەکانیان تەواو بوونە. ئەگەر گرفتی دارایی نەیەتە پێش، ئەمساڵ تەواو دەکرێن. ئەمە زانیاریی ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاو بوو بۆ ئاڤا میدیا.

شەیری بکە لە: