میدیاکانی ئەمریکا داوای دیبەتی ترەمپ و بایدن دەکەن

شەیری بکە لە:
میدیاکانی ئەمریکا داوای دیبەتی ترەمپ و بایدن دەکەن

ترەمپ و بایدن- وێنە: ئاكسیۆس

ئاڤا نیوز


ژمارەیەک دامەزراوەی میدیایی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوا لە بەربژێرانی کۆماری و دیموکراتەکان دەکەن، بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دیبەیتێکی تەلەڤیزیۆنیی کراوە بكەن.


وێنە گەورەکە: ماننگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و هەریەکە لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە کێبڕکێی یەکدی دەکەن.


زانیاریی زیاتر: داواکارییەکە لە نامەیەکدا ئاراستەی هەردوو بەربژێر کراوە و هەریەکە لە (CNN, ABC, NBC, CBS  و  Fox News) واژۆیان لە سەر کردووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیبەیتی تەلەڤیزیۆنیی نێوان بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نەریتێکی سیاسی ئەو وڵاتەیە کە بەربژیرەکان ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و بەرگریی لە پلان و سیاسەتەکانیان دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بایدن ئامادەیی خۆی بۆ دیبەیتەکە درنەبڕیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: