كشانەوەی كتوپڕی نەتانیاهۆ لە غەززە بۆ ئیسرائیل چی دەگەیێنێت؟

شەیری بکە لە:
كشانەوەی كتوپڕی نەتانیاهۆ لە غەززە بۆ ئیسرائیل چی دەگەیێنێت؟

چەند سەربازێكی سوپای ئیسرائیل- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە و ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەرقاڵی وەرگرتنی  ڕەزامەندییە لەگەڵ وەزیرە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی و بەڵێنی ئۆپەراسیۆنی سەربازییان پێدەدات لە ڕەفەح.

 

چیرۆکی سەرەکی: پێگەی  مۆنیتۆر ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەتەوە و نوسیویەتی: هەرکەسێک بیەوێت تێبگات کە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیران چۆن کاردەکات، پێویست ناکات قووڵبێتەوە لەو نوسینانەی کە لەسەر سەرکردەی ئیسرائیل نووسراون، چونکە هەرگیز نەتانیاهۆ وەک سەرۆکوەزیرانەکانی دیکە نییە و نەبووە، نە کۆڵدەدات نە دان بەشکستەکانیشیدا دەنێت.

 

زانیاریی زیاتر: ئیسرائیلییەکان  کە ڕۆژی یەکشەممە لە خەو هەستان و بۆیان دەرکەوت کە لە کاتێکدا خەوتوون، فیرقەی بەهێزی 98ی هێزەکانی پاراستنی ئیسرائیل و سوپاکەیان لە کەرتی غەززە دەرهێنراون و تەنها لیوای نەهالیان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە، ئەو هێزەی کە ماونەتەوە کە لە نێوان سێ بۆ چوار هەزار سەرباز مەزەندە دەکرێت، لەکۆی  40 هەزار سەرباز کە لە لوتکەی جەنگەکەدا  ئەرکیان شەڕکردن بوو  لەدژی هێرشبەرانی حەماس. ڕاپۆرتەکەی مۆنیتۆر وای نووسیوە.

 

ئای دی ئێف بە شەو کشایەوە

 

کشانەوەی  هێزەکان بەشەودا  هێندەی تر سەرسوڕهێنەر بوو، ئەوە بە لەبەرچاوگرتنی بەڵێنەکانی ئەم دواییەی نەتانیاهۆ کە گوتبووی، ئیسرائیل بەم زووانە ئۆپەراسیۆنی چاوەڕوانکراوی خۆی لە ڕەفەح  دەکات کە کۆتا قەڵای حەماسە، ئێستا  چوار کەتیبەی حەماس کە لەوێ ماونەتەوە، مامەڵە لەگەڵ دوو کەتیبەی دیکە دەکات کە هێشتا کەم تا زۆر وەک خۆیان ماون لە ناوەڕاستی غەززە و "سەرکەوتنی تەواو" ڕابگەیێنن کە نەتانیاهۆ لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە بەڵێنی داوە، بەڵام لە یادی شەش مانگی شەڕەکەدا، وا دیارە نەک هەر ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی ڕەفەح ناکات، بەڵکو بە تەواوی لە غەززە کشاوەتەوە، بەبێ ئەوەی خەڵک ئاگادار بکاتەوە.

 

لێدوانی جیاواز  هەیە

 

لە ماوەی یەک کاتژمێردا دوای ڕاگەیاندنی کەمتەرخەمی سەبارەت بەو هەنگاوە گەورەیە، ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی لە ئێستاوە هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە کە بەبێ هێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیل لە ڕەفەح، نەتانیاهۆ دەبێت بگەڕێتەوە ماڵەوە. 

 

بن گڤیر سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی دەسەڵاتی جووە، دەسەڵاتێکی بەرچاوی لە حکومەتی هاوپەیمانیدا هەیە و زۆرجار نەتانیاهۆ “تکای لێدەکات”  بۆ ئەوەی کێشەکان گەورەتر نەکات.

 

چەند کاتژمێرێک دوای هۆشدارییە پێشبینیکراوەکەی بن گڤیر، نەتانیاهۆ ڕایگەیاند: "سەرکەوتن پێویستی بە چوونە ناو ڕەفەح و لەناوبردنی کەتیبە تیرۆریستییەکان" ی ئەوێ هەیە. 

 

نەتانیاهۆ هەوڵدەدات دارەکە لە هەردوو سەریدا بگرێت

 

هەفتەیەکە هەوڵێکی دیکەی نەتانیاهۆ دەستیپێکردووە بۆ گرتنی دارەکە لە هەردوو سەریەوە،. بن گڤیر باوەڕ بە بەڵێنی نەتانیاهۆ ناکات بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕەفەح، ئەمریکییەکان لێی تووڕەن.

 

نەتانیاهۆ بە توندی ڕەتیکردەوە ڕێگە بە یارمەتییە مرۆییەکان بدات بۆ غەززە، ئێستا بیبی و  وەزیرەکانی کێبڕکێیان لەسەر ئەوەیە کە کێ دەتوانێت بە ئازایەتی زیاتر بڵێت " ڕێگە بە دڵۆپێک ئاو و بەنزین و یەک پارچە نان نادرێت بچێتە ناو غەززەوە".

 

ئەگەر دادپەروەرانە قسە بکەین، زۆرێک لە شارەزایانی ئیسرائیل پێیان وابوو کە ڕاگرتنی یارمەتییەکان دەبێتە هۆی فشارێکی بەرگە نەگیراو لەسەر حەماس.

 

نەتانیاهۆ بەهۆی شەڕەکەوە و فشارەکانی سەر رەفەح، خەریکە هەموو شتێک لەدەستدەدات، تەنانەت وا خەریکە دۆستە گەورەکەی کە جۆ بایدنە لە دەستی دەدەدات، هەفتەی ڕابردووکاتێک بە تەلەفۆن قسەیانکرد پەیوەندییەکە نیو کاتژمێری خایاندبوو، جۆ زۆر لە بیبی توڕە بووە، هەر لەبەر ئەوە بە ئای دی ئێفی وتووە "ناچارین دەرگا بۆ هاوکارییە مرۆییەکان بکەینەوە".

 

لە ڕاستیدا ئیسرائیل ڕێڕەوێکی گەورەی یارمەتییەکانی کردووەتەوە بۆ پێداویستییەکان لە ڕێگەی دەروازەی ئێرێزەوە. ڕۆژی دووشەممە، ئیسرائیل ڕاپۆرتی "لێشاوی ڕیکۆرد شکێنی بارهەڵگری یارمەتییەکان بۆ ناو غەززە، کە کۆی گشتی 419 بارهەڵگری هاوکاری"ی بڵاوکردەوە.

 

کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە؟

 

سەرەڕای بەڵێنەکانی نەتانیاهۆ سەبارەت بە ڕەفەح، بەڵام پێدەچێت کشانەوەی ئیسرائیل لە خان یونس کۆتایی شەڕی غەززە بهێنێت، لانیکەم بەو شێوەی ئێستای. ئیسرائیل دەتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە بە تەقینەوەیەک ڕۆشتووە، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا هەڵیکوتایە سەر نەخۆشخانەی ئەلشیفا کە گەنجینەی هەواڵگری لێکەوتەوە، ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی پاشماوەی هێزەکانی حەماس لە ناوچەکەدا کرد و سەدان کەسی کوشت.

 

دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی زیاتر لە 100 بارمتەی ئیسرائیلی کە بۆ ماوەی شەش مانگ لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون، ئەم هەفتەیە لە قاهیرە بە فشارێکی هاوبەشی ئەمریکا و پابەندبوونی قەتەر و میسر دەستیپێکردەوە، ڕەنگە ببێتە هۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەست. دەرئەنجامێکی لەو شێوەیە ئەگەر و کاتێک بارمتەکان ئازاد بکرێن، زەحمەتە ئیسرائیل دەست بە شەڕەکەی بکاتەوە. ئیسرائیل دەیزانێت، ئەمریکییەکان دەیزانن و یەحیا سینوار سەرۆکی حەماسیش لە غەززە دەیزانێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: