چیرۆکەکانی کارلۆس ڕویز زافۆن بە زمانی کوردی بڵاودەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
چیرۆکەکانی کارلۆس ڕویز زافۆن بە زمانی کوردی بڵاودەکرێنەوە

وێنەی پەرتووكەكە

ئاڤا نیوز


"شاری هەڵم" کە کۆکراوەی هەموو چیرۆکەکانی نووسەری جیهانی کارلۆس ڕویز زافۆنە، لە ئیسپانییەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی و بڵاودەکرێنەوە.


زانیارییە بەدەستهاتووەکان: کتێبەکە 11 چیرۆکی لەخۆ گرتووە، دوای کۆچی دواییی ئەو نووسەرەی ئیسپانیا، کۆکراونەتەوە و بڵاوکراونەتەوە، لەلایەن دامەزراوەی پەیک وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی.


لێدوانی فەرمی: ژیار هۆمەر، وەرگێڕی "شاری هەڵم" بە ئاڤا نیوزی گوت:  وەشانخانەی پەیک مافی وەرگێڕانی "شاری هەڵم"ـمان بۆ سەر زمانی کوردی لە ناوەندی خاوەنمافی ئەنتۆنیان کێڕیگان لە شاری بارسێلۆنا وەرگرتووە و لە ئیسپانییەوە وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارلۆس ڕویز زافۆن، نووسەرێکی هەرە ناسراوی جیهانە بەرهەمەکانی دوای سێرڤانتێس پڕخوێنەرترینی نووسەری ئیسپانیان، بۆ سەروو 50 زمان وەرگێڕدراون و دەیان خەڵاتی بردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان