پڵنگی بەنگالی تووشی لە ناوچوون دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
پڵنگی بەنگالی تووشی لە ناوچوون دەبێتەوە

پڵنگی بەنگالی- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


لە هیندستان بەهۆی گەشەی خێرای دانیشتووانی، پڵنگی بەنگالی یەکێکە لەو 10 جۆرە ئاژەڵانەی لە ساڵی 2024دا توشی مەترسی لەناوچوون دەبێتەوە.


وێنە گەورەکە: بەو پێیەی هیندستان یەکێکە لە چڕترین وڵاتەکانی جیهان کە دانیشتووانی زۆرە، چالاکییەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی زەوی بە خێرایی لە زیادبووندایە، کە ئەمە بووەتەهۆی ئەوەی کە 10 ئاژەڵ لە هیندستان لە ژێر مەترسی لە ناوچووندا بن، یەکێک لەوانە پڵنگی بەنگالییە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: پڵنگی بەنگالی نزیکەی نیوەی کۆی ژمارەی پڵنگەکانی جیهان پێکدەهێنن، کە لە 70%ی ئەو پڵنگانە لە هیندستانن، هەرچەندە ئەم ئاژەڵە گونجاوە و دەتوانێت لە شوێنی جۆراوجۆردا بژی لەوانە دارستان، و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی پلەی گەرمی زۆر و سەرمای هەیە. بەڵام ژمارەیان بەدرێژایی ئەم ساڵانە زۆر دابەزیوە. 


هۆكارە زانراوەكان: هۆکاری کەم بوونەوەی ئەم ئاژەڵە دەگەڕێتەوە بۆ ڕاوکردنی بەردەوام بۆ پێست و ئەندامەکانی جەستەی، هەروەها کەمبوونەوەی زۆری شوێنی نیشتەجێبوونی بەهۆی گەشەسەندنی شارەکانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ