حەماس تاووتوێی ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی دەکات

شەیری بکە لە:
حەماس تاووتوێی ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی دەکات

دیمەنێكی غەززە- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس، خوێندنەوە بۆ ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی  "ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە" دەکات.


وێنە گەورەکە: ئاگربەستەکە بۆ ڕاگرتنی شەڕە بۆ ماوەی شەش هەفتە و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بەرامبەر بە 900 بارمتەی فەڵەستینیی .


ئاگربەستەكە بەمشێوەیەیە: لە هەنگاوی یەکەمدا ئاوارەکانی غەززە دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان و لە هەنگاوی دوومیشدا ڕێگە بە گواستنەوەی 400 بۆ 500 بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە دەدرێت.


باکگراوند: شەڕی نێوان ئیسرائيل و حەماس شەش مانگی تێپەڕاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 33 هەزار کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ