لە کەرکووک بەهۆی تەقینی بۆرییەکی گاز گوندێک چۆڵکرا

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک بەهۆی تەقینی بۆرییەکی گاز گوندێک چۆڵکرا

بڵاوبوونەوەی گازەکە لە پانتاییەکی فراوان مەترسی دروستکردووە، وێنە؛ ئاکۆ رەشید

ئاڤا دیجیتاڵ

لە سنووری پارێزگای کەرکووک بەهۆی تەقینی بۆرییەکی گواستنەوەی گازی سروشتی گوندی قزلیار چۆڵکرا.

چیرۆکە سەرەکییەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23-01-2024، لە کاتی کارکردن بە شۆفڵ بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکی نەوت لە گوندی قزلیاری باشووری کەرکووک، بەهەڵە بۆری غازی نێوان کۆمپانیای غازی باکوور و کۆمپانیای نەوتی باکوور شکێنراوە، بەهۆی مەترسی گازەکەش گوندەکە چۆڵکراوە.


لێدوان فەرمی: سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێکە بۆرییەکی نەوت بەهۆی کونبوونییەوە دووچاری لێچوون بووە، ئەمڕۆ لە کاتی چاککردنەوەی بۆرییە نەوتەکەدا تیمی چاککردنەوە بەهەڵە بۆرییەکی گواستنەوەی غازی سروشتییان شکاندووە، ئێستاش تیمەکە سەرقاڵی چاککردنەوەی هەردوو بۆرییەکەن.

زانیاری زیاتر: بۆرییەکان لە نزیک گوندی قزلیاری باشووری کەرکووک تەقیون و دەکەونە نێوان کەیوان و ناحیەی یایچی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازەکەش لە پانتاییەکی فراوان و بوونی مەترسی لەسەر خەڵک، دانیشتووانی گوندەکە ئاگادارکراونەتەوە و گوندەکەیان چۆڵکردووە.

 

 

 

 

 

شەیری بکە لە: