ئەمریكا لەبارەی كوژرانی گەنجێكی فەڵەستینی- ئەمریكی داوای ڕوونكردنەوە لە ئیسرائیل دەكات
- هەواڵ
- 23 کانوونی دووەم

رێوڕەسمی بە خاكسپاردنی گەنجەكە
ئاڤا دیجیتاڵ
دوێنێ دووشەممە ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كرد ڕوونكردنەوە بدات لەسەر مەرگی گەنجێكی 17 ساڵی فەڵەستینی-ئەمریكی، كە وا دیارە بە تەقەی ئیسرائیل كوژرابێت.
چیرۆكە سەرەكییەكە: میدیای فەڵەستین بڵاویكردووەتەوە: ڕۆژی هەینی تۆفیق عەجاق، كە هەرزەكارێكی تەمەن 17 ساڵانە، لە شارۆچكەی مەزرەعە لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا لە كەرتی ڕۆژئاوا كوژراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەجاق خاوەنی هاووڵاتینامەی ئەمریكییە و ئەمریكاش داوای ڕوونكردنەوە دەدات.
لێدوانە فەرمییەكان: ڤیدانت پەتێل، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ڕایگەیاند "لە نزیكەوە لەگەڵ حكومەتی ئیسرائیلدا گفتوگۆ دەكەین و بەردەوامیش دەبین لەم گفتوگۆیانە بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر بەدەستبهێنین و داوامان كردووە بە زووترین كات بەدواداچوون بۆ مەرگی عەجاق بكرێت".
گوتیشی "ئەمریكا لە هۆشداریدان لە هەڵكشانی كارەسات و توندوتیژییەكان لە كەرتی ڕۆژئاوا ڕوون بووە و داوامان لە هەموو لایەنەكان كردووە خۆیان لە هەڵكشانی گرژییەكان بە دوور بگرن".
پەتێل " بە مەرگی ئەو كوڕە زۆر نیگەران بووە، كە هاووڵاتییەكی ئەمریكی بووە" دووپاتیشی كردەوە " نووسینگەی ئەمریكی بۆ كاروباری فەڵەستینییەكان و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئۆرشەلیم لەگەڵ كەسوكاری گەنجەكەدا لە پەیوەندیدان".
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكە: ئاژانسی فڕانس پرێس لە بارەی مەرگی ئەو گەنجەوە لە سوپای ئیسرائیلی پرسیوە، ئەوانیش باسیان لەوەكردووە " پۆلیسێك لە دەرەوەی كاتی فەرماندا بە ئاراستەی كەسێكی سڤیل تەقەی كردووە، كە گومانی ئەوەی لێی كردووە بەرد دەهاوێت".
باكگراوند: ئیسرائیل لە ساڵی 1967ەوە كەرتی ڕۆژئاوای دەست بەسەرداگرتووە، چەندین جار پێكدادان لە نێوان سوپا و فەڵەستینییەكاندا ڕوویداوە، بەڵام لەوكاتەوە كە جەنگی حەماس- ئیسرائیل دەستیپێكردووە پێكدادانەكان زیاتر بوون.
زانیاری زیاتر: وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، لە حەوتی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە، كە جەنگەكە هەڵگیرساوە، تا ئێستا سوپای ئیسرائیل نزیكەی 360 كەسیان لە كەرتی ڕۆژئاوا كوشتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار