لە دهۆک دەست بەسەر 62 گوێرەکەی مرداربوودا گیرا

شەیری بکە لە:
لاشەی ئاژەڵە مرداربووەکان - تایبەت بە ئاڤا

لاشەی ئاژەڵە مرداربووەکان - تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لە قەزای سیمێل زیاتر لە 62 گوێرەکەی مرداربووەوە دەستی بەسەردا گیرا کە بە کەڵکی خواردن نەهاتوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە سەربڕخانەیەکی قەزای سیمێل 62 گوێرەکە ئامادەکرابوون بۆ جەژن بخرێنە بازاڕە کە بەکەڵکی خواردن نەهاتوون.

 

لێدوانی فەرمی: شاسوار عارف، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی قەزا سیمێل بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، دوای ئاگاداربوون لەسەر ئەوەی کە 62 گوێرەکەی مرداربوو ئامادەکراون بۆ ئەوەی بخرێنە بازاڕەوە بە هەماهەنگیی چاودێریی بازرگانی و ڤێتەرنەری و ئاسایشەوە پشکنین بۆیان کراوە و دەرکەوتووە بەهیچ شێوەیەک بەکەڵکی خواردن نایێن و دەستی بەسەردا گیراوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانەی گوێرەکانی هێناوە دەستنیشانکراون و هەموو جۆرە ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر. 
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سیمێل وا دەڵێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گوێرەکانە لە بەڕازیلەوە هاوردەکراون و ڕەنگە لە ڕێگەدا مرداربوو یاخود تووشی نەخۆشی بووبن و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە بەهیچ شێوەیەک نابێ بخرێنە بازاڕەوە و خەڵک بیخوات.

 

باکگراوند: بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورلە دوو مانگی ڕابردوودا هەزاران سەر ئاژەڵ لە بەڕازیلەوە هاوردەی عێراق کران و بەشێکیان بەهۆی بۆگەنی و بۆنی ناخۆشەوە دانیشتووانی شاری کەیپ تاون، ئەفریقای باشووری هەراسان کردبوو.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: