ئاڤا دیجیتاڵ
بڕیارە ئەم هەفتەیە توركیا كۆتایی بە دواخستنی دەنگدان بهێنێت لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆدا، ئەم دواخستنە پەیوەندییەكانی توركیای لەگەڵ هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەكانیدا گرژ كردووە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: سی ئێن ئێن تورك ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی توركیا دەنگ لەسەر بەئەندامبوونی سوید بدات، بەڵام سەرچاوەیەكی تر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە كە پێنجشەممە دەنگدان دەكرێت.
ئەگەر توركیا بەئەندامبوونی سوید پەسەند بكات، ئەوا تەنها هەنگاریا دەمێنێتەوە بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆدا پەسەند بكات.
باكگراوند: دوو ساڵ بەر لە ئێستا سوید و فینلاند لە وەڵامی داگیركردنی ئۆكراین لەلایەن ڕوسیاوە داوایان كرد ببن بە ئەندام لە ناتۆدا، فینلاند لە نیسانی ساڵی ڕابردوودا بوو بە 31 هەمین وڵاتی ئەندامی ناتۆ، ئەم بەئەندامبوونەشی وایكرد سنووری نێوان وڵاتانی ناتۆ بە ڕووسیاوە دوو هێندە بێت و هێڵی بەرگریی گشتیی وڵاتانی بەڵتیكیی نێو ناتۆی بەهێزتر كرد، كە لە دوای كەوتنی سۆڤیەتەوە هاتبوونە نێو ناتۆوە.
سوید و فینلاند لە كاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریكا و ڕووسیادا بێلایەن بوون، بەڵام كە ڕووسیا ئۆكراینای داگیر كرد، سەرلەبەری لێكدانەوە جیۆپۆلیتیكییەكانی گۆڕی.
هۆكارە زانراوەكان: ملنەدانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا بۆ بەئەندامبوونی سوید ڕەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە كەمەی بوو كە هێشتا لەگەڵ مۆسكۆدا ماویەتی، چونكە توركیا لە هێشتنەوە و فراوانتركردنی بازرگانیی نێوان خۆی و ڕووسیادا قازانجی دەكرد، كە هاوكاتی بازرگانییەكەی لەگەڵ ڕووسیادا درۆن و كەرەستەی جەنگیی تری بە ئۆكرایناش دەدا.
ئەردۆغان یەكێكە لە سەركردە دەگمەنەكان كە هێشتا كۆبوونەوە و پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆكی ڕوسیادا ماوە، میدیای توركیاش ڕایگەیاند ڕەنگە پوتین مانگی داهاتوو سەردانی توركیا بكات.
بابەتە ستراتیژییەكان: لە سەرەتادا ئەردۆغان بەئەندامبوونی سویدی لا پەسەند نەبوو، لەبەر ئەوە بوو كە سوید هەندێك حیزبی كوردیی لا پەسەندە، كە توركیا بە "تیرۆریست" یان دەزانێت.
لە وەڵامدا سوید یاساكانی دژەتیرۆری توندتر كردەوە و ڕێكاری ئاسایشی زیاتری گرتەبەر، كە ئەردۆغان داوای لێ كردبوون، بۆیە مانگی ڕابردوو لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی توركیا داواكەی سویدی پەسەند كرد.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: كاربەدەستانی ئەمریكا پێیان وایە كە ئەگەر توركیا بەئەندامبوونی سوید پەسەند بكات، ئەوا ڕەنگە كۆنگرێس داواكارییەكانی توركیا جێبەجێ بكات، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مانگی ڕابردوو سەردانی ئیستەنبوڵی كرد، ئەمەی دووپات كردەوە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: پاش ئەوەی ئەو هەواڵە بڵاو بووەوە كە ڕەنگە توركیا لە كۆتاییدا بەئەندامبوونی سوید پەسەند بكات، ڤیدانت پەتێل، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ڕایگەیاند "نایشارینەوە كە چەند ئامادەین بۆ ئەوەی سوید بە فەرمیی بێتە نێو هاوپەیمانێتییەكەوە".
گوتیشی "دەمێكە هەست دەكەین سوید پابەندییەكانی خۆی بە جێ هێناوە و بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم پڕۆسەیە بەپەرۆشین".
هەندێك شیكەرەوە ئەم دواخستنانەی توركیایان بە تووڕەیی ئەردۆغانەوە بەستەوە لە واشنتن كە پاڵپشتیی ئیسرائیل دەكات، چونكە لەدوای هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەزە، ئەردۆغان خۆی كردووە بە یەكێك لە سەرسەختترین ڕەخنەگری ئیسرائیل لە نێو نەتەوە موسوڵمانەكاندا لە بارەی ڕێژەی كوشتار و وێرانكارییەكانی ئیسرائیل لە غەزە.
باكگراوند: وڵاتانی ناتۆ لە ئێستادا لە 31 وڵات پێكهاتوون، ئەوانیش ( بەلجیكا، كەنەدا، دانیماڕك، فەڕەنسا، ئایسلاند، ئیتاڵیا، لوكسەمبۆرگ، هۆڵاند، نەرویج، پورتوگال، شانشینی یەكگرتوو، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، توركیا، گریك، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، چیك، هەنگاریا، پۆڵەندا، بولگاریا، ئیستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، ڕۆمانیا، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، ئەلبانیا، كرواتیا، مۆنتێنێگرۆ، مەكدۆنیای باكوور، فینلاند.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەورپا: پابەندین بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر