ماڵی کولتووری لە ڕانیە دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
ماڵی کولتووری لە ڕانیە دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ڕاپەڕین، وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی خزمەتکردنی ئەدیبان و ڕۆشنبیران و کولتووری کوردی، مۆزەخانە و ماڵی کولتووری و کەلەپووری لە ڕانیە دەکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: بەرزان بایز، بەڕێوەبەری شوێنەواری ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی گوت: بینای سەرای ڕانیە کە ئێستا ئێمە دەوامی تێدا دەکەین، بەشێوەیەکی سەردەمیانە و بە دیزاینی کۆن نۆژەن دەکرێتەوە و دەکرێتە ماڵێکی کولتووری.

زانیاریی زیاتر: ماڵە کولتوورییەکە قاوەخانەی تێدا دەبێت و دەبێتە شوێنی کۆبوونەوەی نووسەران و ڕۆشنبیران، فرۆشگایەکی تایبەت بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردیشی لێ دەکرێتەوە.

ئەمەش بزانە:
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ڕاپەڕین بۆ بینایەکی دیکە  دەگوازرێتەوە و ڕەزامەندیی قایمقامییەتی بۆ وەرگیراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: