لە چەند شارێکی کوردستان دژی هێرشەکەی ئێران خۆپێشاندان دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا دیجیتاڵ 

 

لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین خۆپێشاندانی فراوان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکرێت، هاونیشتمانییان داوای یەکگرتوویی لایەنە کوردستانییەکان دەکەن. 

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای مووشەکبارانەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپێشاندان بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشانە دەستیپێکرد. 

 

گوتەی خۆپێشاندەران: ئافرەتێکی بەتەمەن لە سلێمانی بەشداریی خۆپێشاندانەکەی کردووە و پەیامێک ئاراستەی "دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان" دەکات و دەڵێت: ئێمە بە ئەنفال و کیمایباران لەناونەچووین و بەم هێرشانە بەهێزتر دەبین، ئێمە لە چیاکانی کوردستان و سەختتر و بەهێزترین.

 

لەلایەکی دیکەوە: خۆپێشاندەرێک لە ڕانیە دەڵێت: هەوڵ دەدەن هەرێمی کوردستان وەک باشوور و ناوەڕاستی عێراق "کاول" بکەن. 

 

باکگراوند: درەنگانی شەوی دووشەممە 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەکێکی بالیستیک ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی کردە ئامانج، بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی  گیانیان لەدەستدا و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی کارگوزارێکی بیانی نادیارە. هێرشەکە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و جیهان کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و چەندین وڵات سەرکۆنەیان کرد.

 

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: