ئەنجوومەنی لۆردەكانی بەریتانیا بڕیاری ناردنی پەنابەرانی بۆ ڕواندا دواخست
- هەواڵ
- 23 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی لۆردەكانی بەریتانیا بڕیاری ناردنی كۆچبەرانی وڵاتەكەی بۆ ڕواندا دواخست، لەكاتێكدا ماوەیەکی زۆرە ڕیشی سوناک، سەرکوەزیرانی بەریتانیا دەیەوێت یاسای ڕواندا جێبەجێ بکات و کۆچبەرانی نائاسایی لە وڵاتەکەیدا کەمبکاتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەنجوومەنی لۆردەکانی بەریتانیا بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی وڵاتەکەی بۆ ڕواندا بە کۆی 214 دەنگ دواخست، داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەش دەکەن، وردبینی زیاتر بۆ بڕیارەکە بکرێت و دڵنیاببنەوە لەوەی ڕواندا بۆ کۆچبەران سەلامەت دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەیەکی زۆرە ڕیشی سوناک، سەرکوەزیرانی بەریتانیا دەیەوێت یاسای ڕواندا جێبەجێ بکات و کۆچبەرانی نائاسایی لە وڵاتەکەیدا کەمبکاتەوە، تا ئێستا بە هۆکاری جیاواز و ڕازینەبوونی وەزیرەکان و ئەنجوومەنی لۆردەکانی بەریتانیا ئەم یاسایە دواخراوە و ڕاگیراوە، بەڵام سوناک ڕژدە لەسەر جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەی.
دواخستنی بڕیارەکە لەلایەن لۆرد گۆڵدسمیس، سەرۆکی لیژنەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانەوە پێشنیاز کرا، چونکە پێویستی بە هەنگاوی یاسایی زیاترە.
لێدوانە فەرمییەکان: لۆرد گۆڵدسمیس، سەرۆکی لیژنەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند "ئێمە ناڵێین هەرگیز نابێت بڕیارەکە پەسەند بکرێت، بەڵکو دەڵێین پێویستە پەرلەمان دەرفەتی ئەوەی هەبێت بەتەواوی پەیماننامەکە و ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی بپشکنێت و بەدواداچوونی بۆ بکات، پێش ئەوەی بڕیارێک بدات سەبارەت بە جێگەیەکی وەک ڕواندا کە سەلامەت نەبێت".
وێنە گەورەكە: بەریتانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆربەی كۆچبەرانی جیهان ڕووی تێدەكەن، لە ساڵی 2023 بە بەراورد بە ساڵی 2022 ڕێژەی ڕۆشتنی كۆچبەری نایاسایی بۆ وڵاتەکە بەهۆی ترس لە یاسای ڕواندا لە 37% کەمی کردووە.
باکگراوند: لە 12ـی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا، پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ ناردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا پەسەند کرد، لە کۆی 582 پەرلەمانتار، 313 پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵێ دا و 269 پەرلەمانتاری دیکەش دەنگیان بە نەخێردا، لە کۆتاییدا بە جیاوازی 44 دەنگ یاساکە تێپەڕێندرا، بەڵام ئەم یاسایە لەلایەن ئەنجوومەنی لۆردەکانی بەریتانیا و بە پێشنیازی لۆرد گۆڵدسمیس دواخرا.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئێسکەپەیکەری ئاژەڵێکی دەگمەن لە کەرکووک دەدۆزرێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەبنەواز لەگەڵ ڕێبوار مەلازادە و مەریوان سەراوی
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول