هێزێكی ئەمریكا لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە بیابانەكانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ 94 ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لە عێراق و سووریا كردووە و 18 چەکداری داعشیان کوشتووە.
وێنە گەورەكە: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەكاتێكدا هێزە شیعەكانی عێراق داوای كشانەوەی ئەمریكا دەكەن.
لێدوانی فەرمی: ژەنەراڵ مایکڵ ئیکەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند: "بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 94 ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان كردووە. بەهۆیەوە 18 چەکداری داعش کوژراون و 63 چەکداری دیکە دەستگیر کراون".
زانیاریی زیاتر: "66 ئۆپەراسیۆن لە عێراق، لە ئەنجامدا 11 چەکداری داعش کوژراون و 36ی دیکەیان دەستگیر کراون، لە سووریاش 28 ئۆپەراسیۆن، حەوت چەکدار کوژراون و 27 ی دیکە دەستگیرکراون".
باکگراوند: هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە مانگی10ی 2014 وە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دامەزراوە و 86 وڵات تێیدا ئەندامن، ئامانجە سەرەکییەکەیان تێکشکاندنی ڕێکخراوی داعشە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر