ئێران گەنجێكی خۆپیشاندەری لە سێدارەدا كە یەكێكە لە بریندارانی چەكی كیمیایی
- هەواڵ
- 23 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
دادگەیەكی ئێران لە تاران بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی بە سەر یەکێک لە خۆپیشاندەرەکانی ساڵی رابردووی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێکرد، بەگوتەی دادگەكە "کەسی لەسێدارەدراو تاوانباربووە بە کوشتنی پۆلیسێک و بریندارکردنی پێنج ئەندامی دیکەی هێزەکانی پۆلیس".
چیرۆكە سەرەكییەكە: ئاژانسی هەواڵی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردووەتەوە: دادگەی یەکی تاوانەکان لە تاران دوای پەسەندکردنی سزاکەی لەلایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی بە سەر محەمەد قوبادلو جێبەجێکرد، کە تاوانباربوو بە کوشتنی پۆلیسێک و بریندارکردنی پێنج پۆلیسی دیکە.
لێدوانی فەرمی: بەگوتەی دادگەی یەكی تاوانەكان لە تاران، ساڵی رابردوو لە درێژەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکاندا، محەمەد قوبادلو بە ئۆتۆمبێلەکەی پەلاماری شەش پۆلیسی مانتۆڕسواریداوە لەو کاتەی لە ئەرکدابوون، لە ئەنجامدا پۆلیسێک بەناوی فەرید کەریمپوور حەسەنوەند، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە و پێنج پۆلیسی دیکە بریندارکران.
لەلایەكی دیكەوە: رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی چەند کاتژمێرێک بەر لەسێدارەنی محەمەد قوبادلو ئاماژەی بە نەخۆشی دەروونی ئەو گەنجە کردبوو، باسی لەوەكردووە لە ژێر کاریگەریی ئەشکەنجەدان دانپێدانانی بەزۆر لێوەرگیراوە.
زانیاری زیاتر: محەمەد قوبادلو لەدایکبووی ساڵی 2001 ە و باوکی یەکێکە لە بریندارانی چەکی کیمیایی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق – ئێران، کە تاوەکوو ئێستاش بە دەست نەخۆشی دەروونییەوە گرفتارە.
هەر لە کاردانەوەکانی دژ بە لەسێدارەدانی قوبادلو، نێرگس محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبلی ئاشتی، کە ئێستا لە ئێران لەزیندانە، لە پەیامێکدا سەركۆنەی لەسێدارەنی محەمەد قوبادلوی کردووەو دەڵێت " لەسێدارەدانی قوبادلو تاوانە و کوشتنێکی بە ئەنقەستە لەلایەن حکومەتی ئێران، بێدەنگبوونیش لە ئاست تاوان و کوشتن، بە خیانەت هەژمار دەکرێت.
باكگراوند: کۆمەڵەی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ لە دوا راپۆرتیدا ئاماژەی بەوەكردووە " کۆماری ئیسلامی ئێران لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان دێت، بەگوێرەی ئامارەکانیش تەنیا لە مانگی رابردوودا 90 کەسی لەسێدارەداوە."
رێکخراوەکە رەخنە لە دەسەڵاتی دادوەریی رەوتی لێکۆڵینەوە یاساییەکانی دادگاکانی ئێران گرتووە و رایگەیاندووە "جێبەجێکردنی زیاتر لە 75%ی لەسێدارەدانەکان بە نهێنییە و بڵاوناکرێنەوە، بەشی زۆرینەشی بە تۆمەتی سیخوڕیی و بڵاوکردنەوەی کاری ناشەرعی سزا دەدرێن".
بەگوتەی ئەو ڕێكخراوە " ساڵی 2023 لە ئێران لانیکەم 791 هاووڵاتیی لەسێدارەدراون، لە نێویاندا دوو منداڵ و 25 ئافرەت هەبوون، کە بەراورد بە ساڵی 2022 جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەرێژەی 33% زیادی کردووە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار