حەلبووسی: هێرشەكانی ئێران و گوشاری بەغدا پەیوەستن بەیەكەوە

شەیری بکە لە:
حەلبووسی: هێرشەكانی ئێران و گوشاری بەغدا پەیوەستن بەیەكەوە

محەممەد حەلبووسی- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر و گوشارە دارایی و یاساییەکانی حکومەتی عێراق پەیوەستن بەیەکەوە.


لێدوانی فەرمی: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ساڵێک زیاترە، کورد، بەتایبەتیش پارتی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بڕیاری یەک لە دوای یەک دەبێتەوە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە، ئەمانە هەمووی بە بەرنامەیە و ڕێکەوت نییە، لەسەر کۆمەڵێک بابەت کەڵەکە بووەو ئێستا ڕوودەدات.


زانیاریی زیاتر: بەشێکی پەیوەستە بە دۆخی هەرێمییەوە، ناکرێت ئێران بۆردوومانی هەولێر بکات و لە ناوەندیشەوە بڕیار لە دژی هەرێمی کوردستان دەربکرێت، ئەمە بەرنامە بۆ داڕێژراوە و پەیوەستن بەیەکەوە. سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وای گوت.


لە لایەکی دیکەوە: سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان حەلبووسی گوتی: لایەنە سوننەکان منیان دوورنەخستەوە، بەڵکو ئێران  و باڵەکانی لە عێراق لەپشت بڕیاری دوورخستنەوەم بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان