یەك كیلۆ هەڵوژە لە تاران بە سێ ملیۆن و 850 هەزار تومەنە

شەیری بکە لە:
یەك كیلۆ هەڵوژە لە تاران بە سێ ملیۆن و 850 هەزار تومەنە

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ یەك كیلۆ هەڵوژە لە تارانی پایتەختی ئێران بە سێ ملیۆن و 850 هەزار تمەنە و پێنج دەنک هەڵوژە بە نیو ملیۆن تومەنە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی تاران هەڵوژە بەرزترین نرخی تۆمار كرد لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا و گەیشتە زیاتر لە 50 دۆلار.


هۆکارە زانراوەکان: هەڵوژە یەكێك لە میوە دڵخوازەکانە، لە سەرەتای وەرزی بەهاردا بەهۆی ئەوەی زۆر کەمە، خواستێكی زۆری لەسەرە.

لەلایەکی دیکەوە: هیوا سەلمان، فرۆشیاری سەوزە و میوە لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، نرخی کیلۆیەک هەڵوژە لە هەولێر لە نێوان 30 بۆ 35 هەزار دینارە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سزاكانی ئەمریكا و هەڵئاوسانی ئابووری كاریگەری خراپی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران دروست كردووە، بۆنموونە مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی حكومەتی ئێران لە نێوان 7 ملیۆن بۆ  10 ملیۆن تومەنە، كە دەكاتە 110 بۆ 150 دۆلار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ