ئەو دوو تۆمەتبارەی پۆلیسێكیان لەسلێمانی كوشت پێشینەیان هەبووە

شەیری بکە لە:
ئەو دوو تۆمەتبارەی پۆلیسێكیان لەسلێمانی كوشت پێشینەیان هەبووە

ئاڤا دیجیتاڵ


هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕایانگەیاند، ئەو دوو کەسەی بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسەکە دەستگیرکراون، پێشینەی چەندین تاوانی دیکەیان هەبووە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە شەقامی پیرەمێرد پۆلیسێك گیانی لەدەستدا و پۆلیسێك و هاوڵاتییەكیش برینداربوون.


چیرۆكە سەرەكییەكە: ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، دەستگیرکردنی دوو کەسیان ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە كوشتنی پۆلیسێك و بریندارکردنی پۆلیسێکی دیکە و هاووڵاتییەك.


باكگراوند: ڕووداوەکە شەوی یەکشەممە 21-1-2024 ڕوویدا  لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان  کە بە پێی ڕاگەیەندراوەکە پێشینەی چەندین تاوانی دیکەیان هەبووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ