ئەردۆغان بۆ خۆپیشاندەرانی باکووری کوردستان: ڕووبەڕووتان دەبینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 نیسان

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری عێراق. وێنە: ئاژانسی ئەنکا
ئاڤا نیوز
ئەردۆغان لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی باکووری کوردستان نیگەرانە؛ پەیامێکیشی لە دژی خۆپیشاندەران بڵاوکردەوە و گوتی، ڕووبەڕوویان دەبینەوە.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بەشێكی شارەکانی باکووری کوردستان خۆپیشاندانی دەنگدەرانی دەمپارتی بۆ پشتیوانی لە عەبدوڵڵا زەیدان، بەربژێری پارتەکە بەڕێوەچوو.
چی ڕوویدا؟ عەبدوڵڵا زەیدان، بەربژێری براوەی دەمپارتی لە وان، توانی 55%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام پۆستی سەرۆکی شارەوانیی شارەکە درا بە بەربژێرەکەی ئاکپارتی کە بە 130 هەزار دەنگ لەدواوەی بوو.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە خوانێکی بەربانگ لەگەڵ سەربازە پلەدارەکانی تورکیا گوتی: "هەر کەسێک بیەوێت شەڕ و ئاژاوەگێری بنێتەوە، هێزەکانمان ڕوووبەڕووی دەبنەوە و مشتەکۆڵەی تووندی دەوڵەتی بەردەکەوێت".
لەلایەکی دیکەوە: بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیا تورکییەکان، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە نزیکەی 600 پۆلیس لە ئەنقەرە و ئیستەنبووڵەوە بە فڕۆکە گواستراونەتەوە بۆ وان.
ئەمەش بزانە: زیاتر لە 132 خۆپیشاندەری شارەکانی باکووری کوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە دەستبەسەرکراون و پرۆسەکەش بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران وەک یەکەم وڵات سەرەخۆشی لە ڤاتیکان دەکات
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: سەرکردەکانی جیهان داوام لێدەکەن لە پێناسی گومرگی بیانبەخشم
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
داوای دوورخستنەوەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا فرانسیس کۆچی دوایکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ نەوتی سپی لە ناحیەی سوورداش و دەورووبەری دابەش دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران وەک یەکەم وڵات سەرەخۆشی لە ڤاتیکان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەدوای نەمانی ئەسەد یەکەم باری گەنم دەگەینرێتە سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کوشتنی فەرماندەیەکی حیزبوڵڵای لوبنان ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی لوبنان: دەبێت هەموو گرووپ و لایەنەکانی لوبنان چەک دابنێن