دوو سەربازی دەستەبژێری ئەمریكا بەدوای چەكی ئێرانیدا دەگەڕان بەڵام بێسەروشوێن بوون
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
سوپای ئەمریكا دوێنێ یەكشەممە ڕایگەیاند دوای 10 ڕۆژ گەڕان بە دوای دوو سەربازی هێزی تایبەتی دەریاییدا، كە چووبوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی ئێرانیی نێردراو بۆ حووسییەكان، نەدۆزراونەتەوە و ناچار دوو سەربازەكە بە مردوو لە قەڵەم دراون.
چیرۆكی سەرەكیی: پێشتر فەرماندەی ناوەندیی ئەمریكا ونبوونی دوو سەربازی دەستەبژێری هێزی تایبەتی دەریایی ئەمریكیی ڕاگەیاندبوو، دوو سەربازەكە لە 11ی ئەم مانگەدا بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنێكدا كردووە و لە كەناراوەكانی سۆماڵدا دەستیان بەسەر هەندێك كەرەستەی مووشەكدا گرتووە كە لە ئێران دروست كراون.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی ئەمریكا ڕایگەیاند "بە داخەوە ڕایدەگەیەنین كە پاش 10 ڕۆژ گەڕانی چڕوپڕ، دوو سەربازەكەمان نەدۆزرانەوە و ناچارین بە مردوو لە قەڵەمیان بدەین.
"دەستەی بەدواداگەڕ پێیان ڕاگەیاندووین كە دوو سەربازەكە لەو كاتەدا دیار نەماون كە سواری بەلەمێك بوون كە چەكی پێشكەوتووی ئێرانیی تێدا بووە".
سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی چەكەكانیش فەرماندەی ناوەندیی سووپای ئەمریكا ڕایگەیاندووە " لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە كە حووسییەكان دەستیان كردووە بە هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانییەكانی نێو دەریای سوور، ئەمە یەكەم جارە دەست بەسەر چەكی پێشكەوتووی كوشندەی ئێرانیدا بگرین كە بۆ حوسییەكانیان ناردووە".
باكگراوند: حووسییەكان لە مانگی تشرینی دووەمی 2023وە دەستیان كرد بە هێرشكردنە سەر كەشتییەكانی نێو دەریای سوور، ئەوەشیان ڕاگەیاند كە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە و بۆ پاڵپشتیی فەڵەستینییەكانە لە غەزە.
ئەمریكا و بەریتانیا لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان هێرشی ئاسمانییان كردە سەر پێگەی حووسییەكان. هێزی ئەمریكا لەو كاتەشەوە چەندین مووشەكی حووسییەكانی بە ئامانج گرتووە كە واشنتن دەڵێت ئەم مووشەكانە ئامادە بوون هەڕەشە بخەنە سەر خەڵكی سڤیل و كەشتیی دەریایی.
پاش هێرشەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، حووسییەكان ڕایانگەیاند كە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و بەریتانیاش بۆیان بوونەتە ئامانجی ڕەوا و هێشتا ڕێگرییان لێ نەكراوە و بەردەوام هێرش دەكەنە سەر كەشتییەكان.
زانیاریی زیاتر: نزیكەی 12٪ی سەرجەم هاتووچۆی كەشتی لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای گۆی زەویدا لە ڕێگەی نۆكەندی بابولمەندەبەوەیە، كە دەروازەی دەریای سوورە و لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن و جیبۆتیدایە، بەڵام كەشتییەكان بە هۆی هێرشەكانی حووسییەكانەوە ناچارن بە ڕێی ئەفریقادا بڕۆن، كە ڕێگەیەكی درێژترە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر