ڕێناس وریا "ڕۆژی جەژن" نوێ دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
ڕێناس وریا "ڕۆژی جەژن" نوێ دەكاتەوە

ڕێناس وریا

ئاڤا نیوز


خانمە هونەرمەند ڕێناس وریا، یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.


لێدوانی تایبەت: ڕێناس وریا بە ئاڤا نیوزی گوت: گۆرانی ڕۆژی جەژن یەكێكە لە بەرهەمە جوانەكانی هونەرمەند سەیدعەلی ئەسغەری كوردستانی و بەهۆی حەزی زۆرم بۆ گۆرانییەكە، دووبارە نوێمان كردووەتەوە و لە جەژنی ڕەمەزاندا پێشكەشی گوێگرانی دەكەین.


زانیاریی زیاتر: گۆرانییەكە بەشێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاودەكرێتەوە و كاری دەرهێنانی لەلایەن بڕیار فەتاح و دیار مەهدییەوە بۆكراوە، ئەرێنجی گۆرانییەكەش لەلایەن نزار زێوێییەوە كراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت‌‎: گۆرانی (ڕۆژی جەژن) بڕیارە لە جەژنی ڕەمەزاندا بڵاوبكرێتەوە و پێشكەشی گوێگران و بینەران بكرێت.

ئەمەش بزانە: ڕێناس وریا لەدایكبووی شاری سلێمانییە، لە ساڵی 2004وە سەرقاڵی كاری هونەرییە و خاوەنی چەندین بەرهەمی خۆیەتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: