10 ساڵە تیپی میوزیكی دهۆك بێ بەرهەمە

شەیری بکە لە:
10 ساڵە تیپی میوزیكی دهۆك بێ بەرهەمە

شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا و جەمال ئامێدی، سەرپەرشتیاری تیپی میوزیکی دهۆک

ئاڤا نیوز


تیپی میوزیکی دهۆک ماوەی 10 ساڵە هیچ بەرهەمێکی هونەری نییە و کارەکانی وەستاون.


لێدوانی فەرمی: جەمال ئامێدی، سەرپەرشتیاری تیپەکە لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاڤا میدیا کە شەوی هەینی بڵاودەکرێتەوە،
ڕایگەیاند: سەرهەڵدانی شەڕی داعش هۆکاری سەرەکی بوو بۆ وەستانی کارەکانمان.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو کات بڕیار درا سەرجەم تیپە میوزیکییەکان کارەکانیان ڕابگرن، تاوەکو ئێستاش تیپی میوزیکی دهۆک دەستی بە کارەکانی  نەکردووەتەوە.


باکگراوند: تیپی میوزیکی دهۆک، لە ساڵی 1979 بە سەرپەرشتی دڵشاد محەممەد سەعید دامەزرا، لەو کاتەوە تاوەکو ساڵی 2014 لە کارکردن بەردەوام بوو، جەمال ئامێدی لە ساڵانی کۆتایی تەمەنی کارکردنیدا سەرپەرشتی دەکرد.


ئەمەش بزانە: تیپەکە خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری و کۆنسێرتە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەنێوبانگترین کارەکانی بریتین لە گۆرانییەکانی "هۆی نێرگر، هۆی نارێ و لۆرکێ".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ