هاتووچۆی هەولێر: تا کۆتایی مانگی دوو لێخۆشبوونی 20%ـی قەرزی هاتووچۆ بەردەوامە

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەولێر: تا کۆتایی مانگی دوو لێخۆشبوونی 20%ـی قەرزی هاتووچۆ بەردەوامە

ئاڤا دیجیتاڵ


بەمەبەستی ئاسانکردنی کاری شۆفێران، وەزارەتی ناخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لێخۆشبوون بۆ 20%ـی قەرزی سەرپێچی هاتووچۆی دەربکات.


چیرۆکە سەرەکییەکە: لە 10ـی ئەیلوولی 2023، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی بڕیاریدا بۆ ماوەی شەش مانگ 20% داشکاندن بۆ قەرزی سەرپێچی هاتووچۆی شۆفێران بکرێت، ئەم بڕیارەش تا کۆتایی مانگی دووی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.


لێدوانە فەرمییەکان: عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بۆ ئاڤا میدیا گوتی "ئەو بڕیارەی داشکاندن لە قەرزی 20%ـی سەرپێچییەکان دەکات، هاندەرێکی زۆر باشبوو بۆ ئەوەی شۆفێران پارەی سەرپێچییەکانیان بدەن".


سەبارەت بە بەردەوامبوونی بڕیارەکە عەقید هێمن گوتی "لە کۆتایی مانگی شوبات بڕیاری لێخۆشبوونەکە کۆتایی دێت و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی دیکە نییە لەدوای ئەو بەروارەوە ئەو لێخۆشبوونە درێژە پێ بدات."


"ئێستا بڕیارەکە هەموو شۆفێران دەگرێتەوە و بەمشێوەیە جێبەجێ دەکرێت، ئەگەر شۆفێرێک بڕی 100 هەزار سزای لەسەر بێت ئەوا لەكاتی بژاردنی سزاكەی 80 هەزار دیناری عێراقی لێ وەردەگیرێت" گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر وای گوت.


خاڵە ئەرێنییەکانی: هەبوونی بڕیارێکی لەمشێوەیە هاوکاریی و هاندانێکی باشە بۆ شۆفێران بچن پارەی سزاکانیان بدەن، ئەگەریش بڕیارەکە بەردەوامیی هەبێت، لە هەرکاتێکدا بێت شۆفێر لێی سوودمەند دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان