سوودێکی دیکەی قاوە ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
قاوە وزەبەخشە و بەسوودە بۆ ماسوولکە -  (Nature Metabolism)

قاوە وزەبەخشە و بەسوودە بۆ ماسوولکە - (Nature Metabolism)

ئاڤانیوز


لە جیهاندا قاوە بە یەکەم خواردنەوە دادەنرێت، کە زۆربەمان بە بێ خواردنەوەی ڕۆژەکەمان بە چالاکی دەستپێناکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا کە لە ڕۆژنامەی (Nature Metabolism) بڵاوکراوەتەوە، سوودێکی نوێی خواردنەوەی قاوە باسکراوە و تێیدا هاتووە، قاوە سوودی بۆ ماسولکەکان هەیە و پارێزگاری پێکهاتەکانی ماسولکە دەکات  لە کەسانی بەتەمەندا.

 

زانیاریی زیاتر: ماددەی (Trigonelline) کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B بە بڕێکی زۆر لە قاوەدا هەیە و توانای چالاککردنی کاری (Mitochondria)ـی هەیە کە کارگەی دروستکردنی وزەیە لە خانەکاندا دادەنرێت.

 

ئەمەش بزانە: لێکۆڵینەوە سەردەمییەکان ڕۆشنایی دەخەنە سەر ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی ڕێکخراو قاوە دەخۆنەوە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی (شەکرە، داخورانی ماسولکە و ئەلزەهایمەر)یان کەمترە، بە مەرجێک ڕۆژانە لە پێنج فنجان قاوە زیاتر نەخۆنەوە و بە شێوەیەکی ڕێک بەسەر ڕۆژەکەیاندا بەشی بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: