لە مانگی داهاتووەوە بازرگانان دەتوانن لە هەولێرەوە داوای ڤیزای چین بكەن
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لەگەڵ كونسوڵی چین لە هەولێر كۆبوونەتەوە، قسە لەسەر ئەوەكراوە كارئاسانی بۆ بازرگانانی هەرێمی كوردستان بكرێت بۆ ئەوەی لە هەولێر ڤیزای چینیان دەستكەوێت.
بۆچی گرنگە: چین سێیەم وڵاتە كە زۆرترین كاڵا و شتومەكی لێوە هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بازرگانانی هەرێمی كوردستان بۆ هێنانی كاڵا لە چین پێویستە بچنە بەغدا و لە ڕێگەی كۆمپانیاكانەوە مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا و داوەتنامە بكەن، تێچووەكەی بە لایەنی كەمەوە 500 دۆلاری ئەمریكییە، ئەگەر لە هەولێر ڤیزا وەربگرن كەمتر لە 100 دۆلار تێچووەكەی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: بە گوێرەی بڕیارێك لە وەزارەتی دەرەوەی چین، كە دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ كونسوڵی چین لە هەولێر لە مانگی دووی ئەمساڵەوە ئەو ڤیزایە لە هەولێر دەدرێت بە بازرگانانی هەرێمی كوردستان، ڕسوماتی وەرگرتنی كەمتر دەبێت لە 100 دۆلاری ئەمریكی، چیتر پێوست ناكات بازرگانانی هەرێمی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی ڤیزا بچنە بەغدا، دەتوانن لە هەولێر بەدەستی بهێنن. مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
زانیاری زیاتر: ئەو كاڵایانەی لە چینەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن پێكهاتوون لە كەرەستەی بیناسازی، پێداویستی ناوماڵ، جل و بەرگ، كەل و پەلی جوانكاری، هەروەها ئۆتۆمبێل كە سێ بۆ چوار ماڕكەی لە هەرێمی كوردستان هەن.
باكگراوند: قەبارەی بازرگانی هەرێمی كوردستان بە نمرە یەك لەگەڵ توركیایە ئینجا ئێران، لە پلەی سێیەم وڵاتی چین دێت كە ڕێژەی %25 كاڵا و پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان لە چینەوە هاوردە دەكرێن، هەروەها قەبارەی هاوردەی چین بۆ هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2023 نزیكەی پێنج ملیار دۆلار بووە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر