جووڵەی پارتی و یەكێتیی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركووك و نەینەوا دەستپێدەكاتەوە
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقی پەسەند كرد، ئێستا كاتی ئەوەیە لایەنە كوردستانییەكان لە ناوچە دابڕێنراوەكان بكەونە خۆ، بە ئاراستەی وەرگرتنی پۆست لە پارێزگاكانی كەركووك و نەینەوا جووڵە بكەن، بەرپرسێكی یەكێتی لە نەینەوا دەڵێت "هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكانمان لەگەڵ پارتی دەستپێدەكەینەوە."
بۆچی گرنگە: 32 ڕۆژ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق تێپەڕ دەبێت، كورد چاوی لەوەیە لە پارێزگاكانی كەركووك و نەینەوا پۆستە كارگێڕییە باڵاكان دەستەبەر بكات، بە تایبەت لە كەركووك كە زیاتر لە شەش ساڵە دەسەڵاتی یەكەمی ئەو پارێزگایە بەدەست كوردەوە نییە. هەروەها دەبێت دوای 15 ڕۆژی دیكە ئەنجوومەنی پارێزگاكان یەكەم كۆبوونەوە بكەن، بۆیە پێش ئەوە پارتی و یەكێتیی پەلەی ڕێككەوتنێكی هەمەلایەن دەكەن.
وێنە گەورەكە: لە هەڵبژاردنەی ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، كە ڕۆژی 16-12-2023 پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و 18-12-2023، پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی كرا، پارتی دیموكراتی كوردستان دوو كورسی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و چوار كورسی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای بردەوە، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، پێنج كورسی كەركووك و دوو كورسی نەینەوای بەدەستهێنا، ئەو دوو لایەنە نزیكن لەوەی بەیەكەوە و بەیەك پاكێج لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی ئەو دوو پارێزگایە كۆببنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە دانانی پارێزگاری كەركووك، ڕەزامەندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئەوەیە، پارێزگارێكی كورد دابنرێت، كە بە ڕێككەوتنی سەرجەم لایەنەكان بێت و بێ جیاوازی سەیری هەمووان بكات. ئەمە گوتەی حەسەن مەجید، بەربژێری دەرچووی پارتی لە كەركووك بوو بۆ ئاڤا میدیا.
لای خۆیەوە جەمال شوكر، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی لە كەركووك، پێی وایە دەبێت هەرچی زووە بەرهەمی دەنگی خەڵكی كەركووك یەكلایی بكرێتەوە، پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركووك دەبێت بە ڕێككەوتن بكرێت، چونكە هیچ لایەنێك ڕێژەیەكی وای كورسی بەدەست نەهێناوە كە بتوانێت بە تەنیا حكومەتی خۆجێیی كەركووك پێكبهێنێت و پۆستی پارێزگار بۆخۆی ببات.
ئاماژەی بەوەشدا "هەنگاوی ئێمە بۆ یەكخستنی هەڵوێستی لایەنە كوردستانییەكانە و هیچ پێكهاتەیەكی پارێزگاكە پشتگوێ ناخرێت."
هەرچی تایبەتە بە پارێزگای نەینەوا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی نێوان پارتی و یەكێتی دەستپێبكاتەوە.
غەیاس سوورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی یەكێتی لە نەینەوا بە ئاڤا میدیای گوت " لەئەمڕۆوە هەنگاو بۆ ڕێككەوتن و لێك تێگەیشتن دەنێین، پێداگری لەسەر ئەوە دەكەین كە كەركووك و نەینەوا بكەینە یەك پاكێج و گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتە خۆجییەكان دەكەین و هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دەستپێدەكەینەوە.
لەلایەكی دیكەوە: عەبدولمەناف حەسەن كارگێری لقی 14 ـی نەینەوای پارتی ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر یەكێتیی لە نەینەوا پشتگیریمان بكات بۆ بەدەستهێنانی پۆستێكی باڵای ئەو پارێزگایە، ئێمەش پاڵپشتییان دەبین بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووك وەرگرن.
باكگراوند: پێكهێنانی حكومەتی خۆ جێی كەركووك و نەینەوا لە كاتێكدایە، لایەنەكانی عەرەب و توركمان لە كەركووك داوای پۆستی پارێزگاری كەركووك دەكەن و كردوویانە بە مەرجی دانوستاندن، لە نەینەواش بەهۆی نزیكی ژمارەی كوورسی لایەنەكان لە یەكتری بەدەستهێنانی پێگەیەكی باڵا لەو پارێزگایە بۆ كورد ئاسان نابێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- تەندروستی
- 14 خولەک لەمەوپێش
چی لەبارەی سووڕی مانگانەی پیاوان دەزانیت
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
سوودانی داوای پڕچەککردنی هێزەکانی سنوور دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر