ئاڤا دیجیتاڵ
گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران تادێت زیاتر دەبن، ئیسرائیل دوو گەورە بەرپرسی ئێرانی لە خاكی سوریا كوشت، لە لوبنانیش ئۆتۆمبێلێكی سەربازی كرایە ئامانج، ئێرانیش دەڵێت "شتێك دەكەین نەكرابێت".
چیرۆكەسەرەكییەكە: زیاد لە سێ ساڵە ئیسرائیل بنكە وبارەگاكانی ئێران لە سووریا و لوبنان و عێراق و ناوخۆی وڵاتیشدا دەكاتەئامانج، ئێرانیش لە رێگەی گرووپە میلیشیا نزیكەكانی خۆیەوە، هێرش دەكاتە سەر ناوەندە ستراتیژییەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا، بەتایبەتی لە سووریا و عێراق و ناوخۆی ئیسرائیل، لەماوەی ئەم سێ ساڵەشدا، هەردوولا 154 جار راستەوخۆ هەڕەشەیان لەیەكتر كردووە، ئیسرائیل دەڵێت "لەناوتان دەبەین" و ئێرانیش دەڵێت "لەسەر نەخشە دەتانسڕینەوە"، بەڵام تا ئێسات هیچكامیان هەنگاوێكی كردەییان نەهاویشتووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ڕۆژی شەممە، 20-1-2024 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە سووریا و لوبنان هێرشیانكردوەتە سەر بنكەكانی سوپای پاسداران، لە هەردوو ڕووداوەكەدا، 10 كەس كوژراون، یەكێكێیان جێگری بەرپرسی هەواڵگری سوپای قودس بووە و ئەوانی تر لە بەشی هەواڵگری سووپا كاریانكردووە، هەر ئەمڕۆ و دوای چوار كاتژمێر، گرووپە میلیشیاكان هێرشی مووشەكیان كردە سەر بنكەی عەین ئەسەدی ئەمریكی و گوتیان " تۆڵەی خۆیان لە ئەمریكا كە هاوپەیمانی ئیسرائیل" ە كردەوە.
هۆكارە زانراوەكان: ئاژانسی فەڕمی سوپای ئیسرائیل لە ئێكس بەناوی (ئای دی ئێف) هەواڵەكەی بەفەڕمی بڵاوكردووەتەوە و نوسیویەتی "ئەوەی لە لوبنان و سووریا، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم و پەیجەكانی سەر بە حزبوڵی عێراق و مقاوەمەی ئیسلامی لە تێلیگرام هەواڵەكەیان بڵاوكردوەتەوە ئێمەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: رۆژی 7-10-2023 سوپای ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرشی گرووپە چەكدارەكانی ناو كەرتی غەزە كە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێكی گەورەی لەژێر ناوی "ئیسرائیل بەهێزە" كردە سەر كەرتی غەزە
زیاتر لە 24 هەزار كەس كە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون كوژران و تا ئێستاش ئەو هێرشە بەردەوامە.
زانیاری زیاتر: ئەمە گرووپە ئیسلامیەكانی عێراق و سوریا و لوبنان و ئیسرائیل و یەمەنی زۆر توڕەكرد، بەنزیكەی45 گرووپی چەكداری بەیاننامەی ناڕەزاییەتیان دژی ئیسرائیل بڵاوكردەوە و داوایانكرد هێرشەكانی ڕابگرێت، ئەگەر وانەكات ئەوانیش دەستدەكەن بەهێرشكردنە سەر ئیسرائیل، كاتێكیش ئەمریكا پشتیوانی ئیسرائیلی كرد لە هێرشەكەی كەرتی غەززەدا، گرووپە چەكدارەكان بەبەردەوام بە مووشەك و درۆن هێرشیان كردە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بابەتەستراتیژییەكان: ئاڵۆزی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكان لە كەرتی غەززە، ناوچەكەی خستە بەردەم شەڕێكی گەورە و”مەترسیدار” حووسییەكان لە یەمەنەوە دەستیان بە هێرشكرد بۆ سەر كەشتییە جەنگی و بازرگانییەكانی دەریایی ناوەڕاست بەهۆیەوە ئاڵۆزی ئابوروی درووست بوو، ئەمە بووە هۆی ئەوەی ٪30 ئابووری رێڕەوی دەریایی پەكی بكەوێت، 20 گەورە كۆمپانیا لە ناوچەكە كشانەوە، هەرزوو ئەمریكا و بەڕیتانیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازییان دژی حووسییەكان دەستپێكرد، بنكە و بارەگاكانی حووسیەكانیان لە یەمەن بۆردومانكرد و هەر بەوەشەوە نەوەستان حووسییەكانیان خستە لیستی تیرۆرەوە و بەبەردەوامیش هێرشیان دەكرێتەسەر.
لەلایەكی دیكەوە: ئەمریكا كەوتەخۆی و بەشێك لە بنكەو بارەگاكانی لەعێراق و سوریا كۆكردەوە و مەودای كاركردنیان كەمێك بچووك كردەوە، لە عێراق بە فەرمانی راستەوخۆی جۆ بایدن، هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی حەشدی شەعبی و بەرپرسێكی گەورەیان كوژرا و ئێراق كەوتەخۆی بۆ دەركردنی ئەمریكا وهاوپەیمانان لە عێراق بەڵام ئەمریكا بڕیاریدا 1400 سەربازی دیكە بۆ عێراق و سوریا بنێرێت و بە فەڕمیش ڕایگەیاند هیچ پلانێكیان بۆ كشانەوە لە عێراق نییە و لەسەر داوایی دەسەڵاتداران ماونەتەوە كە ئامانجی سەرەكییان پاراستنی ناوچەكەیە لە هەڕەشەی داعش.
رێككەوتنەكە بەمشێوەیەیە: لەنێوان عێراق و ئەمریكا رێككەوتنێكی درێژخایەن هەیە كە لە هەرحاڵەتێكدا ئەگەر هەڵبوەشێتەوە هێزەكان پێنج ساڵیان دەوێت بۆ كشانەوە لە عێراق، بەڵام دیارە چەند هێزێك نایانەوێت ئەو كارەبكرێت، بەڵكوو دەیانەوێت زوو ئەمریكا عێراق چۆڵبكات، هەرچەندە هیچ رێككەوتنێك نییە لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا بۆ نەكردنی شەڕ،بەڵام هیچ هێرشێكی راستەوخۆشیان بۆسەر یەكتر نییە.
كاریگەریی و لێكەوتەكان: ئاڵۆزییەكان، تا ڕادەیەكی زۆر عێراق و سوریا و لوبنان و سوریا و چەندین ناوچەی دیكەی تێوەگلاندووە، ئیسرائیل ئێستا لە ناوجەرگەی شەڕەكەدایە، ئێران دیەوێت شەڕەكە لە سنوری وڵاتەكەی خۆی دووربخاتەوە، بەڵام تەقینەوەكەی كرمان ئێرانی هێنایەوە ناو بازنەكە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا ناوچەكە لەبەردەم ئاڵۆزییەكی گەورەدایە و ئەگەری هەیە، لە هەرحاڵەتێكدا هەموو لایەك هێز دژی یەكتر بەكاربهێنن، لەوبارەیەوە گەورە راوێژكارێكی ئەمریكی كە قسە بۆمیدیاكانی ئەمریكا كردووە دەڵێت "پەیتا پەیتا چەخماخەی داگیرساندنی شەڕ لێدەدرێت لە چەند وڵاتێكەوە، ئەگەر ئەوەش ڕووبدات دوور نییە زلهێزەكانیش تێوەنەگلێن، واتە ناوچەكە بەرەو جەنگێكی گەورە دەچێت و بۆنی “جەنگێكی جیهانی” لێدێت، ئەوەش واتە كوشتن بڕینی ملیۆنان كەسی دیكە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: بەشێكی زۆر لە شرۆڤەكارە جیهانییەكان پێشینی دەكەن، ناوچەكە لەشەڕێكی هەرێمییەوە بگلێت، هەندێكی دیكەش دەڵێن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەرەتای بەهاریی عەرەبییەوە گلاوە لە شەڕێكی گەورە، بەرەی هەڕەشە و شەڕی تر ناگرێت، هەر شەرێك ڕووبدات، بەرەو جەنگێكی جیهانی دەچێت، چوونكە لە لیبیا،سۆماڵ، عێراق، سوریا، ئیسرائیل، ئێران، لوبنان، سوریا، یەمەن، چەندین شوێنی دیكە شەڕە، ئەوەش واتا نزیكبوونەوە لە جەنگی جیهانی.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكە: وڵاتانی ناوچەكە دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا، بەرەیەك هاوسۆزە لەگەڵ ئێران و گرووپە میلیشیاكان، بەرەیەكی دیكە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەوروپا و ئەمریكایە، واتە بەجۆرێك لە جۆرەكان خەریكە ڕووندەبێتەوە كە كێ لە بیركردنەوەی “ڕۆژئاواوە:” نزیكە و كێ لە بیركردنەوەی “رۆژهەڵاتەوە” نزیكە، كە درێژەپێدەری هەمان بلۆكی رۆژئاوا و بلۆكی رۆژهەڵاتی جارانن.
لێدوانە فەڕمییەكان: تازەترین لێدوانەكان لە بارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەوە قسەكانی جۆ بایدن و بنیامین ناتانیاهۆ و خامنەئی وپۆتینە، كە بەتەواوەتی كاریگەری لەسەر هەموو لایەك هەیە.
جۆ بایدن: جووڵەكانی ئێران لە ناوچەكە پێماندەڵێت، ئێران خۆشەویست نییە و نەویستراوە
بنیامین نەتانیاهۆ: كێ دەڵێت هێرش ناكەینە سەر ئێران؟
ئایەتوڵا عەلی خامنەئی: لە هەرشوێنێك ئەمریكا و ئیسرائیلتان بینی بیكەنە ئامانج و هێرشی بكەنەسەر
سوپای ئیسرائیل: ئامادەین بۆ هەر هێرش و پەلامارێك
سوپای پاسداران: ئامادەین بۆ هێرش و ڕووبەڕووبونەوەی گەورە
ئەو مانایەی دەیگەیەنێت: ئەوەی ئێستا ڕوودەدات پێماندەڵێت، هەمووان چاوەڕوانی ڕووبەڕووبوونەوەیەكی گەورەن لەنێوان ئێسرائیل و ئێران، تێلئەڤیڤ دەیەوێت، واشنتن تێوەبگلێنێت لە شەڕەكەدا، واشنتنیش موكوڕە لەسەر ئەوەی شەڕەكە گەورەتر نەبێت، بەیاننامەی لایەنەكان و وڵاتەكانی ناوچەكە پێماندەڵێت، ناوچەكە ڕووبەڕووی شەڕێكی گەورە دەبێتەوە، كە ئیسرائیل و ئێران سەرمەشقی ئەم شەڕەن.
چارەسەرەكان: نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت دەبێت هەموولایەك بوەستن و دەستبەدانسوتان بكەن بۆ چارەسەری كێشەكان، سعوودیە نایەوێت ناوچەكە بكەوێتە شەڕێكی گەورەوە، كۆمكاری عەرەبی بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت، فەڕەنسا و چین پڕۆژەیان بۆ چارەسەری كێشەكە هەیە بەڵام سەرینەگرت و مووشەك نایەڵێت دەنگی كەس بگات بە كەس.
باگراوند: شەڕو پێكدادانەكان لە نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكان لە كەرتی غەززە، وا خەریكە پێدەنێتە چوارەم مانگی تەمەنیانەوە، 24 هەزار كەس كوژراون، شەڕی نێوان ئۆكراین و رووسیا بەردەوامە و زیانی ملیاران دۆلاری هەبووە، لە سۆماڵ شەڕێكی گەورە هەیە و هیچ هیوایەك بۆ ڕێككەوتن نییە، لە یەمەن و دەریای سوور بەهەمان شێوە شەڕێكی گەورە هەیە، ئێستا بەنزیكەی 50 ملیۆن كەس لە جیهاندا لەژێر ترس و تۆقاندنێكی گەورەدا دەژین.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
مەندەلاوی: ئەمریکا بەر پرسیارە لەهەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر