دەستەی ژینگە: بەڕژدی ڕووبەڕووی پیسبوونی ژینگە دەبینەوە بەهۆی دووکەڵی کارگەکان

شەیری بکە لە:
دەستەی ژینگە: بەڕژدی ڕووبەڕووی پیسبوونی ژینگە دەبینەوە بەهۆی دووکەڵی کارگەکان

ئاڤا دیجیتاڵ

 

پیسبوونی ژینگە بەهۆی دووکەڵی کارگەکان یەکێکە لە سەرچاوەکانی پیسبوونی هەوا، چونکە پیسبوونی پیشەسازی کاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر فرەچەشنی بایۆلۆجی لە ماوەی دوو سەدەی رابردوودا کە بەتەواوەتی لە هەرێمی کوردستان بەدیدەکرێت.


بۆچی گرنگە: پیسبوونی ژینگە بەهۆی دووکەڵی کارگەکانەوە کاریگەرییەکانی بەردەوامن و ڕۆژانە لە بەرزبوونەوەدان، لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و لە هەولێر بەتایبەتی زیانەکانی دەرکەوتوون، بەهۆی کاریگەری سرووشتە ژەهراوییەکەی زیان بە جەستە دەگەیێنێت، بەهۆیەوە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە زیادی کردووە.


لێدوانە فەرمییەکان: رەزاق خەیلانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی و ڕاگەیاندنی دەستەی ژینگە، بە ئاڤا میدیای راگەیاند "لە كاتی رەزامەندیدان بە پڕۆژە و کارگەكان لە لایەن فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، هەندێك مەرج لەسەر خاوەنی پڕۆژەكە دادەنرێن  پێویستە رێنماییە ژینگەییەكان جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی كاریگەریی لەسەر پیسبوونی ژینگە نەبێت، یەكێك لەو مەرجانە كۆنترۆڵكردنی دووكەڵ و دەرهاویشتە گازییەكانە، نابێت هیچ دەرهاویشتەیەك هەبێت و پێویستە فلتەر دابنرێت."


"لە كاتی بوونی سەرپێچی، ئەوا تیمەكانی پشكنین لە فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان سەردانی پڕۆژەكە دەكەن و ئاگادارنامەی پێدەدەن بۆ ئەوەی لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرپێچییەكە لاببرێت و پابەندی ڕێنماییەكان بێت، لە دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە تیمەكان بەدواداچوون دەكەن ئەگەر جێبەجێی نەكردبێت سزای پێبژاردنی بەسەردا دەسەپێنرێت" رەزاق خەیلانی وای گوت.

 

لەلایەکی دیکەوە: رەزاق خەیلانی ئاماژەی بەوە کرد، زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل کاریگەری زۆری لەسەر ئەم پرسە دروستکردووە. بابەتی ئۆتۆمبێل پەیوەندی بە ڕێكارەكانی لایەنە پەیوەندارەكان هەیە، پێویستە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕەچاوی ژمارەی زۆری ئۆتۆمبێل بكات و ڕەزامەندی بە كۆمپانیاكان نەدات بۆ هاوردەكردنی ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل بەتایبەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كوالێتی كاركردنیان نزمە.


"وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گواستنەوەی گشتی دابین بكات لەناو شارەكان وەك "تراموای و میترۆ و پاسی گەورە بۆ ئەوەی جەنجاڵی لە شەقامەكان كەم ببێتەوە و ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێلی تایبەت بەكارنەهێنرێت، جگە لەوەش دابینكردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارەكان بۆ ئەوەی هاتووچۆی بارهەڵگرەكان لەنێوان شارەكان كەمبكرێتەوە و رێگەوبانەكان خراپ نەبن و رووداوی هاتووچۆ كەم بكرێنەوە"، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاری و ڕاگەیاندنی دەستەی ژینگە دووپاتی کردەوە.


بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی و ڕاگەیاندنی دەستەی ژینگە، روونی کردەوە "ئەو ئۆتۆمبێلانەی دووكەڵی زۆر دەكەن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە پارێزگاكان و ئیدارەكان ڕادەگیرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، كاریان پێ ناکرێت تا ئەو كاتەی ئۆتۆمبێلەكانیان چاك دەكەنەوە و دووكەڵەکە نامێنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەردی گزۆسیان تێدا نەبێت یان دەرهێنرابێت ئەوا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ تۆمار ناكرێن.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: رەزاق خەیلانی، لەبارەی ڕێژەی سەوزایی دەڵێت، ڕێژەی سەوزایی لەناو شارەكان پەیوەندی بە ئەندازەی پارك و باخچەكانەوە هەیە و لە دەرەوەی شارەكانیش پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتی دارستان و پاوان هەیە، ئەوەی پەیوەندی بە دەستەی ژینگەوە هەیە دابینكردنی ڕێژەی سەوزاییە لەناو پڕۆژەكان بەڕێژەی 25%ی ڕووبەری پڕۆژەكە.

 

زیانە سەرەکییەکان: دووکەڵی کارگەکان لەڕێگەی دەرکردنی سووتەمەنی بەردبوو کە گازی دووەمی یٔۆکسیدی کاربۆن و میسان و یٔۆکسیدی نیترۆز لەخۆ دەگرێت هەوا پیس و ژەهراوی دەکات، پرۆسە پیشەسازییەکان گازی دیکە دەردەکات وەک یٔاوێتەکانی کاربۆنی هایدرۆفلۆری کە پیسبوونی هەوا زیاد دەکات. 


کاریگەریی و لێکەوتەکان: کاتێک مرۆڤ ڕاستەوخۆ هەوای دووکەڵی کارگەکان هەڵدەمژێت یٔەوا کاریگەری لەسەر تەندروستیی دەبێت، لە هەمان کاتتدا دەبێتە هۆی لاوازبوون و سستبوونی یٔەرکی سییەکان و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆکەی وشک لەنێو منداڵاندا.


پیسبوونی هەوا لێکەوتەی تەندروستیی زۆری هەیە وەک زیان گەیاندن بە کۆئەندامی هەناسەدان، زیادبوونی حاڵەتەکانی ڕەبۆ و هەوکردنی بۆری هەوا لەلای تووشبووان، گازی یەکەمی ئۆکسیدی کاربۆن کە لە دووکەڵی کارگەکان دێتەوە دەرەوە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ڕێکخستنەوەی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و کۆیٔەندامی دەمار.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان