کتێبی ڕێبەری ڕۆژنامەوانی ڕووبەڕووبوونەوەی فەیک نیوز
ئاڤا نیوز
سکووڵی ڕۆژنامەوانی ئاڤا لە ڕۆژی جیهانیی وردبینیکردنی زانیارییەکاندا، یەکەم بەرهەم و کتێبی خۆی لەبارەی فەیک نیوزەوە پێشکەشی ڕۆژنامەنووسان و ئارەزوومەندانی بواری ڕۆژنامەوانی دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 02-04-2024 ڕۆژی جیهانیی وردبینیکردنی زانیارییەکانە، کە لەساڵی 2022ـەوە لەلایەن تۆڕی نێودەوڵەتیی وردبینیکردنی زانیارییەکان IFCN دیاریکراوە، بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەبارەی فەیک نیوز و زانیاری ناڕاست و ساختە. بەوپێیەی دیاردەی هەواڵ و زانیاریی ساختە لەئەمڕۆدا گرفتێکی جیهانییە و کێشەی گەورەی بۆ بواری ڕۆژنامەوانی دروستکردووە، یەکەم قوربانیش بەهۆیەوە شێواندنی ڕاستییە کە وا دەکات ڕای گشتی بە هەڵەدا ببرێت.
بۆچی گرنگە: "ڕێبەری ڕۆژنامەوانی ڕووبەڕووبوونەوەی فەیک نیوز" ناوی ئەو کتێبەیە کە سکووڵی ڕۆژنامەوانی ئاڤا وەکو نۆبەرەی کارەکانی خۆی بڵاوی دەکاتەوە، کە دەبێتە یەکەم سەرچاوەی ڕۆژنامەوانی و زانستی لەو بوارەدا لە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: فرمان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری سکووڵی ڕۆژنامەوانی ئاڤا ڕایگەیاند: ئامانجی سکووڵەکەمان بەهێزکردنی سەرخان و ژێرخانی ڕۆژنامەوانییە لە هەرێمی کوردستان، بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە ڕۆژنامەنووسییەش هەوڵی ئێمەیە بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسان بەشێوەیەکی زانستییانە بتوانن وردبینی زانیارییەکان بکەن پێش ئەوەی بڵاوی بکەنەوە.
ئەمەش بزانە: سکووڵی ڕۆژنامەوانی ئاڤا یەکێکە لە دامەزراوەکانی گرووپی میدیایی ئاڤا، لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک ڕاهێنانی ڕۆژنامەوانی چڕ و پڕ لەسەرجەم شارەکانی کوردستان دەکاتەوە و چاپکردنی ڕێبەری ڕۆژنامەوانیش یەکێکی دیکە دەبێت لە کارەکانی سکووڵەکە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیادکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک ڕاگیراوە
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک بەرەو کوێ؟
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی دەستپاکی: بەڕێوەبردنی پۆستە حکومییەکان بە وەکالەت "گەندەڵییە"
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لوبنان بۆردوومان دەکات و حیزبوڵڵا وەڵام دەداتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
18 ئەیلوول
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
18 ئەیلوول
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول