
ئاڤا دیجیتاڵ
سەربازێکی نێو سووپای پاسدارانی ئێران لە کرمان، لە نێو سەربازگەكەیدا تەقەی کردووە و لانیکەم پێنج لە هاوڕێکانی خۆی کوشتووە و دواتر هەڵاتووە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمیر غولام عەلییان، سەرتیپی سووپای ئێران، بە میدیای ئێرانیی ڕاگەیاند "کاتژمێر 4:35ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە سەربازێک لە کاتی پاسەوانیی پێگەیەکی یەکەکەی خۆیدا، چووەتە نێو خانەی تیمارگەی سەربازەکانەوە و تەقەی لە هاوەڵەکانی خۆی کردووە.
غوڵام عەلییان گوتیشی "دیار نییە پاڵنەرەکەی ئەم سەربازە چی بووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوە دەگمەنەی کرمان دوای هەڵکشانی نیگەرانییەکانی ئاسایش دێت پاش هێرشە کوشندەکەی داعش لە سەرەتای ئەمساڵدا.
لێدوانی فەرمی: "بەداخەوە، لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا پێنج لە هاوەڵەکانی ئەم سەربازە کوژران، سەربازە تەقەکەرەکە لە ئۆردوگاکەی هەڵاتووە و هێزەکانیان لە هەوڵی دەستگیرکردنیدان". سەرتیپی سووپای ئێران وای گوت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی سێی کانوونی دووەم، ئاپۆرایەک لە نزیک گۆڕی قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شاری کرمان لە ئێران کۆ بوونەوە و یادی کوشتنەکەیان کردەوە، بەڵام بۆمبێکی خۆکوژیی داعش پێیاندا تەقییەوە و نزیکەی 90 کەس کوژران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار