ڤیدیۆ؛ لە هەولێر کەسێک بەهۆی فڕێدانی کلێنس سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:
ڤیدیۆ؛ لە هەولێر کەسێک بەهۆی فڕێدانی کلێنس سزا دەدرێت

دیمەنێک لەو کاتەی شۆفێرەکە کلێنس فڕێدەدات؛ گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


هاووڵاتییەک لە شاری هەولێر بەهۆی ئەوەی لە کاتی شۆفێریدا لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکان زبڵی فڕێداوە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ سزادراوە و سزاکەشی ئەوەیە لەناو بازار ژینگە پاک بکاتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە، 25ـی ئادار شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەهۆی ئەوەی لەسەر شەقامێکی سەرەکی زبڵ و خاشاک فڕێدەدات، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت و سزای سێ ڕۆژ کارکردنی ژینگەیی لەناو یەکێک لە بازاڕەکانی شاری هەولێر بەسەردا سەپێنراوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی هەولێری کردووە، داوا دەکات رێکاری یاسای بەرامبەر ئەو شۆفێرە بگیرێتەبەر، لەوەڵامیشدا هۆبەی خزمەتگوزاری بۆ ماوەی سێ ڕۆژ سزای کاری ژینگەیی لەناو بازاڕدا بەسەردا سەپاندووە.


بۆچی گرنگە: سزادانی ئەو کەسانەی ژینگە پیس دەکەن، وادەکات ببێتە وانەیەک تا کەسانی دیکە بەهۆی سزاکانەوە ڕێز لە ژینگە بگرن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ