ئاڤا نیوز
کۆمپانیای پەیوەندیی ئەی تی ئەند تی (AT&T) ڕایگەیاند، زانیاریی کەسیی زیاتر لە 73 ملیۆن بەکاربەری ئێستا و پێشووی دزەی پێکراوە و بڵاوکراوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: زانیارییەکان 65.4 ملیۆن بەکاربەری پێشوو و 7.6 ملیۆن بەکاربەری ئێستای کۆمپانیاکەن و پەیوەستن بە زانیاری وەک ناوی تەواو، ڕێککەوتی لەدایکبوون، ژمارەی مۆبایل، ئادرێسی ئیمەیل، ژمارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ژمارەی بانکی و کۆدی تێپەڕبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: (ئەی تی ئەند تی) کۆمپانیایەکی بواری پەیوەندییەکانە، پێشتر بە ناوی (کۆمپانیای تەلەفۆن و تەلەگرافی ئەمریکی) کاری دەکرد. بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکە لە تەکساسی ویلایەتی ئەمریکایە. لەسەر ئاستی ئەمریکا، گەورەترین کۆمپانیای تەلەفۆنی جێگیر و دابینکەری ئینتەرنێتی بەوایەرە.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی کۆمپانیاکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە سەرچاوە و هۆکاری دزەپێکردنەکە و تاوەکو ئێستا بە هیچ ئەنجامێكی بەرچاو نەگەیشتوون.
باکگراوند: پێشتریش لە مانگی ئاداری 2023 کۆمپانیای AT&T ڕایگەیاند، زانیاریی 9 ملیۆن لە بەکاربەرانی لەلایەن کۆمپانیایەکی دیکەوە دزەی پێکراوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیادکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک ڕاگیراوە
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک بەرەو کوێ؟
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی دەستپاکی: بەڕێوەبردنی پۆستە حکومییەکان بە وەکالەت "گەندەڵییە"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
18 ئەیلوول
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
18 ئەیلوول
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول