ئەردۆغان پەیامێک لەبارەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان پەیامێک لەبارەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی دەنگدان. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: ئێستا کاتی پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان و دەنگەکانە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە "ئێکس" نووسیوتی: "لە دوای کاتژمێر پێنجەوە، تاوەکو کۆتا دەنگ هەژمار دەکرێت و ئەنجامەکان یەکلایی دەبنەوە، پێویستە سندووقەکانی دەنگدان و دەنگەکان بپارێزرێن".

 

ئەمەش بزانە: کاتژمێر پێنجی ئێوارە پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان کۆتاییهات و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بنکەکانی دەنگدان دەستیپێکرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیێنرێت، بەڵام وادەکەی دیاری نەکراوە؛ بە بەشداری نوێنەری سەرجەم پارتە سیاسییەکانیش پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات. 

شەیری بکە لە: