لە باکووری کوردستان بەربژێرێک لە بنکەیەکی دەنگدان تەقە لە پەرلەمانتارێک دەکات

شەیری بکە لە:
لە باکووری کوردستان بەربژێرێک لە بنکەیەکی دەنگدان تەقە لە پەرلەمانتارێک دەکات

ئەو بنکەیەی گرژی و ئاڵۆزی لێ دروست بووە ماوەیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخراوە، سەرچاوە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە  بنکەیەکی دەنگدان لە شاری ئورفای باکووری کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت و بەربژێرێک لە نێو بنکەیەکی دەنگدان تەقە لە پەرلەمانتارێک دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە 61 ملیۆن دەنگدەر و 34 پارتی سەرەكی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە باکووری کوردستان و توركیا بەڕێوەدەچێت.


چیرۆکی سەرەکی: لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری ئورفای باکووری کورستان،  بەربژێرێکی ئاکپارتی بانگەشەی ئەوەی کردووە ساختەکاری دەکرێت و چەکی لەگەڵ خۆیدا بردووەتە ژوورەوە، دواتر گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە و تەقەی لە ئەندامێکی دەم پارتی کردووە.


زانیاریی زیاتر:  ئاڤا نیوز زانیویەتی ئەو بەربژێرەی تەقەی لێکراوە عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی بووە. پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە.


لەلایەکی دیکەوە: لە ئەنقەرە جەماوەر و لایەنگرانی دەم پارتی لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان  بە بیانووی ئەوەی ساختەکاری دەکرێت گرژی و ئاڵۆزییان دروست کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان