کۆمەڵی دادگەری: داوا دەکەین هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت

شەیری بکە لە:
کۆمەڵی دادگەری: داوا دەکەین هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری داوا دەکات هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت و دەڵێت: "ناکرێت بە هیچ بیانوویەک دوابخرێت".

وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیێنراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی کە ناڕەزایەتیی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن خستەڕوو، ئەمڕۆ شەممە سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردن بە دەستوەردانی نایاسایی و ئەجێندای دەرەکی و  بەبێ بەشداریکردنی پێكهاتەكان ناكرێت.


لێدوانی فەرمی: 
بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری بە ئاڤا نیوزی گوت: "جگە لە هەڵبژاردن هیچ بەدیلێکی دیکە نییە، ئێمە داوا دەکەین هەڵبژاردن لە وادەی خۆی بکرێت و بەهەموو شێوەیەکیش بەشداری تێدا دەکەین".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی یەکشەممە دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی لیستی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو ئێستاش پارتی  و یەکێتی لیستی بەربژێرانیان پێشکەشی کۆمیسیۆن نەکردووە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: