بەلووچستان
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای ئەوەی بە مووشەك هێرشیان كردە سەریەكتری، ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و پاكستان ڕوو لەزیادبوون دەكەن؛ پاكستان سوپای رزگاریخوازی بەلووچستان "تۆمەتبار" دەكات بە ئەنجامدانی "كردەوەی سەربازی" لە وڵاتەكەدا و ئێرانیش ڕایگەیاندووە، "پێویستە پاكستان ڕوونكردنەوەی ورد لەسەر ڕووداوەكە بدات".
چیرۆكە سەرەكییەكە: لە ساڵی 2000ەوە، سوپای رزگاریخوازی بەلووچستان، لە ئێران و پاكستان "كردەوەی سەربازی" ئەنجام دەدەن. هەر ئەوەش نا، داوای سەربەخۆیی بۆ بەلووچستان دەكەن و دەڵێن: "مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بكەین و هەوڵی دروستكردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بدەین".
بەلووچستان، دەكەوێتە سەر سنووری هەردوو وڵات، زۆرینەی "کردەوە سەربازییەکانیان" لە دیوی خاكی پاكستانەوەیە، چونكە جوگرافیایەكی فراوانیان لە ناوچەكەدا هەیە. پاكستان کە ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بووەتەوە لەلایەن سوپای ڕزگاریخوازی بەلووچستانەوە، زۆرترین فشار دەخاتە سەریان، لەبەر ئەوەی ناوچەكەیان لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر گرنگە و سەدان پرۆژەی ئابووری تێدا كراوە.
بابەتە ستراتیژییەكان: بەلووچستان، یەكێكە لە میللەتە دێرینەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. زۆرینەیان لە ئێران و پاكستان بەربڵاون و بەشێكیشیان لە هیندستان، ئەفغانستان و چەند ناوچەیەكی دیكە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان. لە ساڵی 2000ەوە گرووپێكی سەربازییان بەناوی "سوپای رزگاریخوازی بەلووچستان" پێكهێناوە و داوای سەربەخۆیی دەكەن.
ئەم سوپایە بە نهێنی کارەکانیان دەکرد، بۆ یەکەمجار لە هاوینی ساڵی 2000دا گرووپەکەیان ئاشکرا بوو. ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسیارێتیی زنجیرەیەک تەقینەوەی لە نێو خاكی پاكستان لە ئەستۆ گرت. لە ساڵی 2005دا لەلایەن هەردوو حکومەتی پاکستان و بەریتانیاوە وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" ناسێنرا.
لە ساڵی 2022دا، سوپای کۆماری بەلووچستان و سوپای یەکگرتووی بەلووچستان، لە ژێر ناوی سوپای نیشتمانیی بەلووچستان یەکیانگرت، ئامانجەکەیان، داواکردنی سەربەخۆیی زیاتر بوو بۆ پارێزگای بەلووچستان لە پاکستان.
زانیاریی زیاتر: زۆرینەی ئەندامانی سوپای نیشتمانیی بەلووچستان، لە سوپای کۆماری بوون کە زۆرترینیان لە چەكداری هۆزەکانی بوگتی لەنێو بەلووچستانن.
ئەم سوپایە، جگە لە چەكداری هۆزەکانی بوگتی، قوتابییانی ناوچە نزیكەكانی بەلووچستان، کوتلەی دابەشبووی سوپای یەکگرتووی بەلووچستان و گرووپێکی جوداخوازی چەکداری لە پارێزگای سندی دراوسێی بەلووچستان، لەخۆدەگرێت.
بەلووچەکان دەڵێن: "ناوچەكەیان زۆر بەپیتە، پاكستان بەكاری دەهێنێت و خۆی پێ دەوڵەمەند دەكات، هەر بۆیە داوای سەربەخۆیی دەکەین و نابێت رێگریی لە ئازادیمان بگیرێت".
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكە: كاتێك لەسەرەتای ساڵی 2003، چین دەستی بە وەبەرهێنان كرد لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پاكستان لە بەلووچستان، "بزووتنەوەی بەلووچەكان" یاخیبوون و دەستیان بە چالاكی دژی پاكستان کرد. "بزووتنەوەکە" پرۆژە چینییەکانی ناوچەکەیان دەکردە ئامانج و مەترسییان بۆ کرێکاران و بەرژەوەندییەکانی پاکستان دروست کردبوو.
بەپێی گێڕانەوەی پاکستان، "یاخیبووانی بەلووچ" پشتیوانی دەرەکییان هەبووە، بەتایبەتی هیندستان و پێشتریش لەلایەن حکومەتی پێشووی ئەفغانستانەوە پشتیوانی دەکران.
باکگراوند: بەلووچستان ناوچەیەكی بەرفراوانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەکەوێتە نێوان سنووری ئێران، پاکستان و ئەفغانستان. لە دیوی ئێرانەوە ژمارەیان لەنێوان سێ بۆ پێنج ملیۆن کەسە، لە دیوی ئەفغانستانەوە نزیكەی 500 هەزار بۆ دوو ملیۆن دەبن و لە دیوی پاكستانیشەوە 18 بۆ 20 ملیۆن كەسن. بەڵام زۆرینەیان لە پارێزگای بەلووچستان نیشتەجێن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر