لە ئاکرێ هەڵمەتێکی بەخشینی خوێن بە نەخۆشانی تالاسیما بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
خوێنبەخشین - وێنە: سۆشیال میدیا

خوێنبەخشین - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ئەمشەو لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ هەڵمەتێکی بەخشینی خوێن بەڕێوەبچێت و خوێن بۆ نەخۆشانی تالاسیما دابین بکرێت.

 

وێنە گەورەکە: لە سنووری قەزای ئاکرێ 300 نەخۆشی تالاسیما هەن و پێویستیان بە خوێن هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد کانەبی، بەرپرسی سەنتەری تالاسیما لە ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارە کاتژمێری 09:00ـی شەوی هەینی 29-03-2024 هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لەلایەن هاونیشتمانیان و کارمەندانی بەڕێوەبەڕایەتییە جیاوازەکانی سنووری ناحیەی دینارتە بەڕێوەبچێت و ئامانج لێی کۆکردنەوەی خوێنە بۆ نەخۆشانی تالاسیما.

 

بۆچی گرنگە: نەخۆشانی تالاسیما پێویستی بەردەوامیان بە خوێن هەیە و ڕۆژانە 15 نەخۆش لە سەنتەری تالاسیما لە نەخۆشخانەی گشتیی گوڵانی ئاکرێ خوێن وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ