
وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هەموو ئەو چەک و کەرەستە سەربازییانەی ڕادەستی ئیسرائیل نەکردووە کە بۆ شەڕی غەززە داوای کردووە. بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ڕادەستکردنی ئەو کەرەستانە کار دەکاتە سەر ئامادەیی و توانا سەربازییەکانی ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: جەنەراڵ چارلس بڕاون، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند "لەگەڵ ئەوەدا ئێمە پاڵپشتیمان لە تواناکانیان کردووە، بەڵام هەموو ئەو شتانەیان بە دەست نەگەیشتووە کە داوایان کردبوو. هەندێکی لەبەر ئەوە بووە کە ئەوان داوای شتێکیان کردووە کە ئێمە توانای دابینکردنیمان نیە، نامانەوێت دابینی بکەین یان ئێستا نامانەوێت."
لەلایەکی دیکەوە: بەشێک لە دیموکراتەکان و عەرەبە ئەمریکییەکان ڕەخنەیان لە ئیدارەی بایدن گرتووە بەوەی بە خێرایی و بێ ئەوەی ئیسرائیل ڕووبەڕووی هیچ بەرپرسیارێتییەک ببێتەوە تەقەمەنی و پێداویستیی بەرگریی ئاسمانیی پێدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا ساڵانە بە بەهای 3.8 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازی پێشکەش بە ئیسرائیل دەکات.
وێنە گەورەكە: لەوكاتەوەی لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززەی فەڵەستین دەستیپێكردووە، ناكۆكی لەنێوان ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل درووستبووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە کوردی ڕووبەڕووی قاچاخچییان دەبێتەوە