فەیسبووک بە سیخوڕیکردن بە سەر سناپچاتەوە تۆمەتبار دەکرێت

شەیری بکە لە:
فەیسبووک بە سیخوڕیکردن بە سەر سناپچاتەوە تۆمەتبار دەکرێت

لۆگۆی فەیسبووک و سناپچات

ئاڤا نیوز


بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک کۆمپانیای فەیسبووک، کە ئێستا وەک مێتا دەناسرێت، لە نێوان ساڵانی 2016 تا 2019 سیخوڕیی بە سەر داتای بەکاربەرانی سناپچاتەوە کردووە. مێتا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و بە بێ بنەما ناوی دەبات.


وێنە گەورەکە: بەڵگەنامەی دادگایەکی کالیفۆرنیا سەبارەت بە دۆسیەیەک کە لە دژی کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای (Bay Area) تۆمار کراوە، ئاماژە بەوە دەدات کە فەیسبووک لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (Onavo)ـەوە چووەتە ناو ئامێرەکانی ئایفۆن و ئەندریۆد و پشکنینی بۆ ترافیکی داتا و زانیارییەکانی بەکاربەران کردووە. فەیسبووک ئەم کارەی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا بە ناوی (ڕاوکەری تارمایی) ئەنجام داوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ لۆگۆی تارماییەكی سپی کە سناپچات بەکاریدەهێنێت. 


زانیاریی زیاتر: بەڵگەنامەکە لە مانگی ئایاری 2023 ئامادە کراوە، بەڵام ئەو کات ئاشکرا نەکراوە و بڵاو نەکراوەتەوە. هەر بە گوێرەی ئەم بەڵگەنامەیە، فەیسبووک تۆمەتبار کراوە بەوەی بازاڕی سۆشیاڵ میدیای قۆرخ کردووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەیسبووک سەیری وێنە و گفتوگۆکانی بەکاربەرانی سناپچاتی نەکردووە، بەڵام لە ڕێگە سۆفتوێرێکەوە هەوڵیداوە شیکار بۆ ڕەفتار و داتای بەکاربەران بکات، تا ئەو زانیارییانە وەک کۆد لە سوودی فەیسبووک بەکار بهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: