
ئاڤا دیجیتاڵ
هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا بەردەوامە؛ ڕۆژی چوارشەممە 17-01-2024 حووسییەکانی یەمەن لە کەناراوەکانی ولاتەکەیان هێرشێکی دیکەیان کردە سەر کەشتییەکی ئەمریکی، هێشتا نازانرێت کە ئایا زیانی گیانی هەبووە یان نا.
لێدوانی فەرمی: یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان لەبارەی هێرشەکەوە گوتی: "بە ژمارەیەک مووشەک، هێرشمان کردە سەر کەشتییەکی ئەمریکی لەسەر کەناراوەکانی وڵاتەکەمان".
"هێرشی حووسییەکان بۆ یارمەتیدانی فەڵەستینییەکانی غەزەیە" و گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان بەڵێنی دا، درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە: لەوە ناچێت هێرشەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی هێرشی حووسییەکان هەبووبێت، چونکە یەکشەممەی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا مووشەکێکی دیکەی دژەکەشتییان تەقاندەوە کە بەرەو کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی ئاراستە کرابوو، "بەڵام هیچ زیانێکی نەبوو". هەر ڕۆژێک دوای ئەوە، حووسییەکان هێرشی دیکەیان کرد، ئەمریکا ئارامی نەما و ڕۆژی چوارشەممە حووسییەکانی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە.
باکگراوند: حووسییەکان "بە پاڵپشتیی ئێران" ساڵانێکە هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی، لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس ئاراستەی مووشەکەکانی گواستووەتەوە بۆ سەر دەریای سوور و پەلاماری کەشتییەکانی نێو دەریای سوور دەدەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار