وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ دەكات
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی عێراق لەنوسراوێكدا داوای لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ مانگی یەكی 2024 .
چیرۆكە سەرەكییەكە: بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، کە 16-1-2024 ، ئاراستەی سەرجەم دامەزراوەکانی عێراقی کردووە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی کردووە.
بەپێی نوسراوەكە پێویستە بە گوێرەی یاسای بودجەی گشتی خەرجی و مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ مانگی کانوونی دووەم و مانگەکانی دواتر رەوانەی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی یان گەنجینەی پارێزگاکانیان بکەن، تاوەکو ئەو کاتەی ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان رەزامەندی لەسەر خشتەی بودجە دەدەن.
زانیاری زیاتر: ئەو لیستە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و سەرجەم دەرماڵەکان و پارەی لێبڕینی خانەنشینی تێدابێت لە دوای وردبینیکردنی لە رێگەی بەڕێوەبەری گشتی یان بەشی ژمێریاری وەزارەتەکانەوە بۆ ئەوەی لە خەرجی مانگانەی پارەکانیان پشتی پێ ببەسترێت.
لێدوانی فەرمی: لەگەڵ وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق واتا لە دوای 20 ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق، ڕێكارەكانی ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دەستپێدەكات. ئەمە گوتەی د.نەرمین مەعرووف، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا میدیا بوو.
باكگراوند: رۆژی 14ـی کانوونی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پارەدارکردنی هەرێمی کوردستان بە بڕی 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دینار بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2024.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتى کشتوکاڵ ناوی سەرجەم سوودمەندانی زەوی بڵاو دەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی هۆشداری لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو براوەی ئۆتۆمبێلەکەی سەلام سەلامی ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی گەشتوگوزار: دەستی کاری ناوخۆیی زیاتر لە %80 پێکدێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە کوردی ڕووبەڕووی قاچاخچییان دەبێتەوە