دەرگای خۆ بەربژێركردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دەرگای خۆ بەربژێركردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دەکرێتەوە

وێنەی شنگال- AN NEWS

ئاڤا نیوز 


ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەرگای خۆ بەربژێرکردنی، بۆ پۆستی قایمقامی قەزای شنگال کردەوە،لەكاتێكدا زیاتر لە دوو ساڵە پۆستەكە بە چۆڵی ماوەتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە نووسراوێکدا دەڵیت، دەرگای خۆبەربژێرکردنیان بۆ پۆستی قایمقامی قەزای شنگال کردەوە، بەپێی مەرجەکان هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت خۆی بەربژێر بکات.


زانیاریی زیاتر: لە دایک و باوکێکی عێراقی و خەڵکی شنگال بێت، باوەرنامەی زانکۆی هەبێت و ئەندامی هیچ گرووپێکی چەکدار و هێچ تاوانێکی لەسەر نەبێت، ئەمانە ئەو مەرجانەن بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت ببێت بە قایمقامی شنگال.


وێنە گەورەكە: ماوەی دوو ساڵە پۆستی قایمقامی قەزای شنگال چۆڵە، بڕیاربوو دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەو پۆستە پڕبکرێتەوە، بەڵام زیاتر لە سێ مانگە پۆستەكە بە چۆڵی ماوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: