سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ سەرۆكوەزیران بارزانی: بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیی سڤیل هیچ پاساوێك هەڵناگرێت
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
پشتگیرییە نێودەوڵەتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیران بارزانی بەردەوامن، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیران بارزانی هێرشەكانی سەر هەولێری ئیدانە كرد، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدای لەسەر بنەمای دەستوور بە پێویست وەسفكرد.
چیرۆكی سەرەكیی: سەرۆكوەزیران بارزانی ئەمڕۆ لە داڤۆس، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی یەكگرتووەكان كۆبووەوە، بابەتی سەرەكیی كۆبوونەوەكەش هێرشەكانی ئێران بوون.
لێدوانی فەرمیی: "بابەتی سەرەكی كۆبوونەوەكەمان تایبەت بوو بە هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاندین، هاوڕابووین لەسەر ئەوەی پێشێلكردنی سەروەری عێراق و بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی سڤیل هیچ پاساوێك هەڵناگرێت" سەرۆكوەزیران بارزانی وادەڵێت .
سەرۆكوەزیران بارزانی دەشڵێت "لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەماندا، بیروڕامان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ كرد".
باكگراوند: درەنگانی شەوی دووشەممە 15-1-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەكێكی بالیستی هێرشی كردە سەر هەولێر و چەند ناوچەیەكی مەدەنی كردە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداو شەش كەسیش برینداربوون.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 28 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر